کانونی دوھەم 21, 2018 12:59 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتن لە کوژراوانی نەوتهەڵگری ئێرانی بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار

ڕێ وڕەسمی ڕێزگرتنی یادوبیرەوەری کوژراوانی نەوتهەڵگریی ئێرانی سانچی بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ژومارێک لە باڵوێزانی وڵاتانی ئیسلامی لە تاران بەڕێوە چوو.

حەسەن رۆحانی  ، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لەم ڕێ وڕەسمەدا  کە بە ئامادەبوونی  سەرکردەی دوو هێزەکەی تر، جێگری یەکەمی سەروک کۆمار، ئەندامانی  ئەنجوومەنی وەزیران  ، کاربەدەستانی باڵای ناوخۆیی و لەشکری، باڵوێزانی وڵاتانی بیانی ، بنەماڵەی مەلەوانەکانی کوژراو و خەڵک لە تاران بەڕێوە چوو، وێڕای خوێندنەوەی فاتحە، یاد و بیرەوەری  ئەم کوژراوانەیان  ڕێز گرت.

لەم ڕێ وڕەسمەدا هەروەها  پەیامی سەرەخۆشیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی ، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و مەرجەعەکانی عیزامی تەقلید، جارێکی تر خوێندرایەوە و داوای ڕەحمەت کرا بۆ کوژراوانی نەوتهەڵگرەکەی سانچی.

نەوت هەڵگری ئێرانیی سانچی  شەشەمی ژانیڤەری 2018  دوای وێکەوتن  لە گەمییەکی چینی لە دەریای چینی ڕۆژهەڵاتی دا نوقم بوو .

هەموو سی و دوو ستافی  ئەم گەمییە لەوان سی ئێرانی و دوو بەنگلادشی گیانیان لە دەست دا.

سەرپەیڤ