کانونی دوھەم 26, 2018 13:38 Asia/Tehran
  • وتووێژ   لەگەڵ مەلەوانەکانی گەمی کریستاڵ لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە بارەی رووداوی نەوتبەرە ئێرانیەکە

پشکێنەری رووداوەکانی رێکخراوی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران باسی وتووێژ لە گەڵ پێنج کەس لە مەلەوانەکانی گەمی کریستاڵ دەکات بە مەبەستی روون بوونەوەی راستیەکانی رووداوی نەوتبرە ئێرانیەکە .

شەشی ژانیڤەری ، گەمی باریی چینی - هۆنگ کۆنگیی کریستاڵ لەلێوارە رۆژهەڵاتیەکانی چین دای لە نەوتبەرێکی ئێران . ئەم ڕووداوە بووە هۆی تەقینەوە، ئاگرکەوتنەوە و سەرەنجام نوغرۆ بوونی نەوتبەرە ئێرانیەکە . 32 ستافی نەوتبەرە ئێرانیەکە ( سی ئێرانی و دوو بەنگلادیشی ) لەم رووداوەدا گیانیان لەدەست دا .

بەپێی راپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەریی سەداوسیما ، عەلی مورادی وتیشی زانیاریەکانی هاوپێوەند بە قووتوە ڕەشەی نەوتبەری ئێرانیی سانچی و تووێژ لە گەڵ ستافی گەمی کریستاڵ دەبێ لە پەنا یەکتر دابنرێ تا کۆبەندی و ئەنجامێکی مەنتیقی بێتە دەست .

سەرپەیڤ