فەرماندەری هێزی زەمینی سپای پاسداران : تێکهەڵچوون لە گەڵ ترۆریستانی داعش کۆتایی هات
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i324537-فەرماندەری_هێزی_زەمینی_سپای_پاسداران_تێکهەڵچوون_لە_گەڵ_ترۆریستانی_داعش_کۆتایی_هات
فەرماندەری هێزی زەوینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە راگەیاندنی کۆتایی هاتنی تێکهەڵچوونی خەباتکارانی قەرارگای نەجەفی ئەشرەفی هێزی زەوینی سپا لە گەڵ تیمێکی ترۆریستی تەکفیری لە ڕۆژاوای ئێران گوتی : لەم تێکهەڵچوونەدا 16 ترۆریستی تەکفیری گیران و پێنج کەسیش کوژران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2018 04:49 Asia/Tehran
  • فەرماندەری هێزی زەمینی سپای پاسداران : تێکهەڵچوون لە گەڵ ترۆریستانی داعش کۆتایی هات

فەرماندەری هێزی زەوینی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە راگەیاندنی کۆتایی هاتنی تێکهەڵچوونی خەباتکارانی قەرارگای نەجەفی ئەشرەفی هێزی زەوینی سپا لە گەڵ تیمێکی ترۆریستی تەکفیری لە ڕۆژاوای ئێران گوتی : لەم تێکهەڵچوونەدا 16 ترۆریستی تەکفیری گیران و پێنج کەسیش کوژران .

بەپێی راپۆرتی سپا نیوز ، سەردار سەرتیپی پاسدار موحەممەد پاکپور رۆژی یەکشەممە وتیشی : لە تێکهەڵچوونی خەباتکارانی هێزی زەوینی سپا لە گەڵ تیمێکی ترۆریستی تەکفیری داعش کە لە سەرلەبەیانی رۆژی شەممەوە دەست پێ ببوو ، سێ ترۆریست لە کاتی گەمارۆدراندا خۆیان بە پشتوێنی تەقینەوەیی تەقاندەوە .

فەرماندەری هێزی زەوینی سپا بە ئاماژە بەوەی کە تێکهەڵچوون لە گەڵ ترۆریستانی تەکفیریی داعش زیاتر لە 30 کاژێری خایاند ، جەختی کردەوە : لەم تێکهەڵچوونەدا سێ کەش لە خەبتکارانی ئازای قەرارگای نەجەفی ئەشرەفی هێزی زەوینیی سپا شەهید بوون . 

پاکپوور وتیشی گیراوەکان زۆربەیان بیانین .