روحانی : سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ، پەڕجووی مێژوویی و سیاسی بوو
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی بە پەڕجوویەکی مێژوویی و سیاسی وەسف کرد .
حەسەن روحانی رۆژی دوشەممە لە کۆبوونەوەی " پرۆژەکانی نوێ کردنەوەی سیستمی گواستنەوە و گەیاندنی ڕێگا و نێو شار و پرۆژەکانی دامەزران " لە تاران ، وێڕای پیرۆزبایی کردنی رۆژانی دەیەەی فەجر گوتی : ئەگەر ئامادەبوون ، فیداکاری ، راوەستان و خۆڕاگریی خەڵکی ئێران نەبوایە ، ئیمکانی نەبوو شۆڕشی ئیسلامیی لە بەرامبەر رژێمی پەهلەوی کە هەموو دەسەڵاتە جیهانیەکان پشتیوانیان لێدەکرد، سەرکەوێ .
روحانی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو رۆژانە هەموو جیهان دەستیان دابووە دستی یەک کە شۆڕشی ئیسلامیی سەرنەکەوێ وتیشی : روودانی شۆڕشی ئیسلامیی بۆ هەموو جیهان پێشبینی نەکراو بوو ، چونکە کەس لای وانەبوو بزاڤێک کە بە رێبەرایەتی مەرجەع و کەسایەتی دینی ڕۆنرابوو و خەڵکی ئامادەبوو لە مزگەوت و حسێنیەکانی شوێنی دەکەوتن ، بەس سەرکەوتن بگات و لەم شێوازەوە سەرکەوتن بە دەست بێ .
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە : بە هۆی شۆڕشی ئیسلامیەوە هەندێ لە وڵاتانی ناوچەکە توڕە بوون و لە داهاتووی خۆیان نیگەران بوون و بەرژەوەندیی دەسەڵاتە گەورەکانیش کەوتە مەترسیی و ئەوە لە کاتێک دایە کە ناحەزانی شۆڕشی ئیسلامیی دوای تێپەڕینی 39 ساڵ هێشتا دەیانەوێ تۆڵە لە گەلی ئێران بستێننەوە.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە جێگە و پلەی ترانزیتیی ئێران یەکێک لە باشیە هەرە شازەکانە جەختی کرد : رێگای ئاسنی چابەهار بۆ زاهیدان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران بە بەستنەوەی بە تۆڕی سەرانسەریی دەتوانێ ببێ بە شاڕێیەکی گەورەی نێودەوڵەتی .