خۆشروو: کەڵک وەرگرتنی ئامرازانەی وڵاتان لە هەنجومەنی ئاسایش، دەبێتەهۆی خەوشدار بوونی
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i325775-خۆشروو_کەڵک_وەرگرتنی_ئامرازانەی_وڵاتان_لە_هەنجومەنی_ئاسایش_دەبێتەهۆی_خەوشدار_بوونی
نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانەی هەندێ وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ پێ و شوێن گرتنی ئامانجی نەتەوەیی و سیاسی ، لەو هۆکارە گرینگانەیە کە دەبێتە هۆی خەوشدار بوونی ئیعتباری ئەم ئەنجومەنە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2018 08:41 Asia/Tehran
  • خۆشروو: کەڵک وەرگرتنی ئامرازانەی وڵاتان لە هەنجومەنی ئاسایش، دەبێتەهۆی خەوشدار بوونی

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانەی هەندێ وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایشی ئەم ڕێکخراوەیە بۆ پێ و شوێن گرتنی ئامانجی نەتەوەیی و سیاسی ، لەو هۆکارە گرینگانەیە کە دەبێتە هۆی خەوشدار بوونی ئیعتباری ئەم ئەنجومەنە.

غوڵامعەلی خۆشروو  ، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕ ۆژی سێ شەممە لە کۆبوونەوەی گشتیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هەڵس و کەوتی ئەم ئەنجومەنە  وتیشی :  هەڵبژارانی پرس و شێوەی کاری  ئەنجومەنی ئاسایش، ئەویش لە سەردەمێک دا کە کۆمەڵگەی  نێونەتەوەتەیی بەرەوڕووی گرفتێکی گەورەیە سەبارەت بە ئاسایش و هێوری نێونەتەوەیی، زۆرتر لە ڕابردوو گرینگایەتی هەیە  .

خۆشروو وتی : ئەنجومەنی ئاسایش   دەێ  یارمەتی بداتە  دامەزراندنی ئەنجومەنێکی دیمۆکراتیک، ڕوونتر و وڵامدەر  و  ئەم بنەما و تەوەرانەش لە جاڕنامەی  نەتەوەیەکگرتووەکان پێداگری لەسەر کراوە و ئەنجومەنەکە دەبێ  لەشێوەی کاری خۆی پێبەندیان بێت .

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتیشی:  کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانەی هەندێ وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایش  ، ئیعتباری ئەم  ئەنجومەنە خەوشدار دەکات و وادیارە  دەوڵەتی ئێستای ئەمریکا  هەر ئەم  شێوەی هەڵس و کەوتی شکست خواردووی خۆی بێ هیچ  ترسێک، درێژە پێ دەدات.