ڕۆحانی: شۆرشی ئیسلامی ،خالی وەرچەرخانێکی گرینگ لە مێژووی ئێران دا بوو
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: پێش لە سەرکەوتنی شۆرش، سەردەمیی سووکایەتی کردن بە گەلی ئێران لە لایەن ئەستەکبار و ئیستبداد بوو و سەرکەوتنی شۆرشی ئیسلامی بوار خۆشکەری دەرکەوتنی مەزنایەتی و شووناسی نیشتمانی خەڵکی ئێران بوو .
" حەسەن رۆحانی" رۆژی چوار شەممە لە ڕێو ڕەسمی کۆتایی سیی وپێنجەمین خولی خەڵاتی کتێبی ساڵ و بیست و پێنجەمین خولی خەڵاتی جیهانی کتێبی ساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتیشی: شۆرشی ئیسلامی ئێران بە دەنگەکان ، ئەندێشەکان، بیرو بۆچوونی خەڵک و هەروەها شووناسی دینی و نیشتمانی ئێرانییەکان مەزانەیتی بەخشی و لەم گۆڕانکارییە مەزنە، کتێب، نووسراوە و پەرتووک و قسە ڕۆڵی یەکجار سەرەکییان بووە و فەرهەنگ و هۆنەری ئێرانی بردووە نێو دونیایەکی نوێیەوە .
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ڕۆیشتنی ئیسلام خاڵێکی شازە بۆ ژیاری ئێران و شۆرشی ئیسلامی، خالیکی وەرچەرخان لە میژووی ئێران دا بووە .
ڕۆحانی وتی: پەیوەسبوون بە دونیای سبەێنێ لە ڕێگای ئەندێشەی مرۆڤانی گوناجاە و ئەندێشە لە جیگەیەک دا دەتوانی پاشەکەوت بکرێت کە قسەو کەڵام ببیتە مەکتوب.
ڕێ وڕەسمیی کۆتایی سیی و پێنجەمین خولی خەڵاتی کتێبی ساڵ و بیست و پێنجەمین خولی خەڵاتی جیهانی کتێبی ساڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوار شەممە بەرێزگرتن لە هەڵبژاردە نیو خۆیی و دەرەوەییەکان بەرێوە چوو.