شوبات 07, 2018 17:39 Asia/Tehran
  • ڕۆحانی:  گەڵی ئێران  وڵامێکی بە بڕشتانەیان داوەتە پیلانی دەسەڵاتدارانی ئیستکباری

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : ئەوەی دەسەڵاتدارانی ئیستکباری تائێستا بە دژی گەلی ئێران گەڵاڵەیان کردووە بەرەوڕووی شکست بووەتەوە و خەڵک بە ئامادەبوونی وشیارانە وڵامێکی بەبڕشتانە و بەهێزیان بەو پیلانگێڕییانە داوەتەوە.

حەسەن روحانی  ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، وێڕای بانگێشتنی  گەلی ئێران بۆ ئامادەبوونی بەشکۆ لە ڕێپێوانی   بیست و دووی  ڕێبەندان  وتیشی  :  گەلی ئێران بە ورە، یەکگرتوویی و یەکێتیی  و پێبەند بوون بە بەرژەوەندییەکان و دەسەڵاتی نەتەوەیی ، بە دوژمنانی ئێرانی ئیسلامی لەسەرانسەری جیهان  دەڵێن  : ڕێگەی ئیمام  خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران هەروا  درێژەی دەبێت  .

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  کە کۆماری ئیسلامی و خەڵکی ئێرانی ئیسلامی بەهێزتر لە هەمیشە لە ڕێگەی  ئارمانجەکانی ئینقلاب  دەڕۆنە پێشەوە  پێداگری کرد  :  ئامادەبوونی بەشکۆ لە ڕێپێوانی  مەزنی ڕۆژی بیست و دووی ڕێبەندان، دوژمنان  هیوابڕوا دەکەن .

روحانی  ئاماژەی کردە سەرکەوتنەکانی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی  دزەی تیرۆریستانی پڕمەترسی لە ناوچە و پیلانی دەوڵەتی ئەمریکا بە دژی گەلی ئێران  لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و وتی : دەوڵەتی ئەمریکا بە هەموو توانای سیاسی و ئابووری خۆی لە پرسی بەرجام شکستی هێنا و گەلی ئێرانیش  بە ئامادەبوونی بەشکۆ لە ڕێپێوانی بیست و دووی ڕێبەندان  ،وڵامێکی بەبڕشتانە دەدەنە  پیلانگێڕییە بێ وێنەکان بەدژی جیهانی ئیسلام، فەلەستین و قودس.

خەڵکی سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی هەموو ساڵێ بە بۆنەی  سەرکەوتنی ئینقلابی ئیسلامی ، یازدەی شوباتی 1979 بە ئامادەبوونێکی بەربڵاو  لە ڕێپێوانی ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی  ئینقلابی ئیسلامی،  لەگەڵ ئارمانجەکانی بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی  پەیمان  نوێ دەکەنەوە.

سەرپەیڤ