سەرلەشکر جەعفەری : سوریا بەم زووانە ئازاد دەکرێت
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتی : دوای شکستی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق، لە داهاتووی نیزیکیش شایەتی ئازاد کرانی سوریا دەبین.
سەردار سەرلەشکر محەممەد عەلی جەعفەری، شەوی پێنج شەممە لە بنکەی سەرکردایەتیی ئابووریی خۆڕاگری پارێزگەی کرمان لە باشووری ئێران وتیشی : دوای سەلمێندرانی دەسەڵاتی ئێران بە جیهان و خۆڕاگری لەبەرامبەر دوژمنان، خەڵکی لوبنان، عێراق، فەلەستین، یەمەن و سوریاش لەبەرامبەر دوژمنانیان ڕاوەستان.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران وتیشی : گەلانی دیکەش بە بینینی خۆڕاگریی ئێران ، متمانەیان بەم خۆڕاگرییە کردو لەبەرامبەر نیزامی پاوانخواز و دەسەڵاتدراانی زۆربێژ و دەست نیایاندا خۆڕاگرییان کرد هەتا بتوانن مافی خۆیان لە ستەمکاران و زاڵمان بستێنن.
سەرلەشکر جەعفەری هەروەها ئاماژەی کردە دەستهاتەکانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران و وتیشی : برەوپێدانی فەرهەنگی خۆڕاگری لە ناوچەکە و جیهان، پەرەی بزاڤی ڕابوونی ئیسلامی لە ناوچە ، شکستی دوژمنان و دەسەڵاتدارانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوایی لە نموونەی دەستهاتەکانی مەزنی شۆڕش لە ڕووی مەعنەوییەوەیە کە دیارە بۆ دوژمنان جێگای قەبووڵ نین.
فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی پێداگری کرد : خۆڕاگری لەبەرامبەر زوڵم ، ئیستکبارو شەڕبەدژی زوڵم لە فێرکارییەکانی ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە کە شۆڕشی ئیسلامی تائێستا بەباشی پێ و شوێنی گرتووە.