بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i326721-بەڕێوە_چوونی_کۆبوونەوەی_پەرلەمانتارانیی_ئێران_لەگەڵ_پەرلەمانتارانی_ئەوروپا_لە_تاران
کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە تاران دا بەڕێوە چوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 14, 2018 07:52 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانیی ئێران لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە تاران

کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانیی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران و پەرلەمانتارانی ئەوروپا لە تاران دا بەڕێوە چوو.

 "عەلائەدین بروجێردی" سەرۆکی کۆمیسیۆنی  ئاسایشی  نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی سۆرای ئیسلامی ئێران  شەوی چوار شەممە لە پەراوێزی ئەم کۆبوونەوەیە لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران ؛ وتی : بە سەرنج لە بنەمای کارتێکەری مرۆڤەکان لە قسەی حەق و پێویستی بەرەڤانی لە هەڵوێستەکانی  کۆماری ئیسلامی  ئێران و لێکدانەوەی زۆرێک لە مەسەلەکان لە دەرەوەی سنوورەکان دژی ئێران بە پێچەوانە نیشان ئەدرێت، وتووێژ لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەوروپا پێویستە .

 بروجێردی بە باسکردنی ئەوەی پەرلەمانتارانیی  مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران لەگەڵ پەرلەمانتارانی ئەوروپا وتووێژیکی ڕاشکاوانەیان ئەنجام داوە، وتیشی: هەڵوێستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە زۆرێک لە بوارەکان دا لێکدراوەتەوە .پەرلەمانتاری  مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران بەڕاشکاوی وتی: پێویستە ڕاستەقەینەکانی  کۆماری  ئیسلامی  ئێران  بۆ پەرلەمانتارانی ئەوروپا  و باقی پەرلەمانەکانی جیهان لێکبدرێتەوە .

 "دیوید مێکالیستێر" سەرۆکی لێژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەوروپا  و ژمارێکی  دیکە لە پەرلەمانتارانی  ئەم پەرلەمانە و ژمارێک لە پەرلەمانتارانیی  مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانی
ش  لە  بارەی  پرسگەلێک وەکوو مافی  مرۆڤ، بەرجام، بەرابەری هەموو ئینسانەکان و پێویستیی خەبات دژی ترۆریسم وتار دانیان بووە .