شوبات 14, 2018 18:04 Asia/Tehran
  • عەراقچی: 12 ملیارد دۆلار هێڵی ئێعتیباری لە کاتی ڕاپەڕێندرانی هەنگاوی هاوبەشەوە چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە

جێگری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: 30 ملیارد دۆلار هێڵی ئێعتیباری دوای ڕاپەڕێندرانی هەنگاوی هاوبەش لە ژانویەی 2016ەوە گەییشتووەتە قۆناغی واژۆ کردن کە لەم ڕادەیە نریکەی 12 ملیارد دۆلاری چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە.

سەیید عەبباس عەراقچی جێگری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ناوەندی هەواڵدەریی ئیرنا، گرێبەستی هەشت ملیارد دۆلاری لەگەڵ کۆریای باشووری و گرێبەستی یەک ملیارد دۆلاری لەگەڵ نەمسای لە ڕیزی ئەو گرێبەستە ئێعتیبارییانە زانی لە ئاراستەی پەرە پێ دانی سات و سەودای بازرگانیی ئێران و وتیشی: ئێران جیا لەمە، گرێبەستی دیکەشی لەگەڵ وڵاتانی ئیتالیا، فەرانسا، چین و ڕووسیا واۆ کردووە کە ئەوەی ڕووسیاو چین هیچ بەرتەسکییەکیان تیادا نییە.

سەیید عەبباس عەراقچی جێگری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، وتیشی: تەواوی ئەم گرێبەستانە لەگەڵ ئێران دا لە کاتێکدا واژۆ کراون کە گوشارو پاڵەپەستۆی ئەمریکا گەییشتووەتە ئەوپەڕی خۆی و دیارە ئەمەش دەربڕی دڵخواز بوونی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاستی جیهان و هۆگریی باڵای کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆ پاراستنی هەنگاوی هاوبەشە.

 جێگری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران،هەروەها تیشکی خستە سەر نوشوستییەکانی ئەمریکا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە و وتیشی: ئێران توانیویەتی بە جۆرێک لە ئاستی نێونەتەوەیی دا بجوڵێتەوە کە هەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ تەریک خستنەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران پووچەڵ بێتەوەو بە پێچەوانەوە خودی ئەمریکا تەریک بخرێتەوە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی نێوان ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە چووەتە واری جێبەجێ کرانەوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی پێنج کۆ یەک بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنەدا تەگەرە دەنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، کەچی دنیا نەیاری ئەو هەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

 

 

 

 

سەرپەیڤ