ڕەخنە گرتنی لاریجانی لە بێ دەنگە کردنی ڕۆژاوا بەرامبەر بە پرسەکانی مافی مرۆڤ لە یەمەن و بەحرەین
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەندێ هەڵس و کەوتی ئەورووپییەکان سەرسووڕهێنەرە وتی : لەیەمەن خەڵک دەکوژن و پەلامار دەکەنەسەر نەخۆشخانە و قوتابخانەکان ، بەڵام ژومارێک وڵاتی ئەورووپی چەک بە عەرەبستان دەدەن.
عەلی لاریجانی ، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە چاوپێکەوتن لەگەڵ دەیڤید مەک ئالیستر ، سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەورووپا لە تاران بە ڕاگەیاندنی ئەم پرسیارە کە چلۆن ئەورووپا دەتوانێ پرسەکانی مافی مرۆڤ لە بەحرەین پاسا بداتەوە وتیشی : ئایا ئەمە دروستە کە هەندێ کەس لە بەحرەین مافی دەنگدانیان هەبێت و هەندێ کەسیش مافی دەندانگدانیان نەبێت .
لاریجانی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە هەندێ وڵاتی ئەرووپایی چەک بە عەرەبستان دەدەن و داکۆکی لە ڕژێمی بەحرەین دەکەن ، وتیشی : دیار نییە لە باری مافی مرۆڤی ئەورووپا، تاوانکاری لەیەمەن و بەحرەین چلۆن پاسا دەدرێتەوە .
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئەمریکا بە شەڕنانەوە لە ئێراق، تیرۆریزمێکی نوێی چێ کردووە وتی : تیرۆریستان بۆ لایەنگرانیان دەبنە بەڵا .
لاریجانی هەروەها بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەدا وتی : ڕژێمی زایۆنیستی خەڵکی ناوچەی بە دەستێوەردانەکانی ، خستووەتە بەر ئامانج .
دەیڤید مەک ئالیستر سەرۆکی لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەورووپاش لەم چاوپێکەوتنە دا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە پرسەکانی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا ئاڵۆزە ئیدیعای کرد : یەکێتیی ئەورووپا ڕوانینێکی وردی بەرامبەر بە یەمەن هەیە ولە قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتە بەباشی تێ دەگات و مۆڵەتی ناردنی چەک بۆ هێزەکانی یەمەنی نادات.