بەڕێ کرانی تەرمی سێ لاوی بەحرەینی لە قۆم
تەرمی سێ لاوی ڕاپەڕیوی خەڵکی بەحرەین دژی ڕژیمی ئالی خەلیفە ، دوای خوێندنی نۆێژی هەینی ، لە قۆم لە باشووری تاران بەڕێ کرا و ئەسپەردەی خاک کرا .
پیاوانی ڕژیمی ئالی خەلیفە چوار لاوی بەحرەینیان ؛ هەفتەی ڕابردوو کوشتبوو و بۆ شاردنەوەی جەنایەتەکانی خۆیان تەرمی ئەوانیان خستبووە ناو دەریا . تەرمی سێ کەس لەوان گەیشتە کەنارەکانی پارێزگای بووشەهر لە باشووری ئێران . تەرمەکانی سەید قاسم خەلیل دەروێش ؛ مەیسەم عەلی ئیبراهیم ، سەید مەحموود سەید عادل کازم ؛ سێ لاوی بەحرەینی لە حاڵێکدا بەڕێ کرا کە بەشدار بووان لەو ڕێ و ڕەسمە دا وێنەی شێخ عیسا قاسم مامۆستای هەڵکەوتەی بەحرەینی و گیانبەختکراوانی دیکەی ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەو وڵاتەیان لە دەس دا بوو .
بەشدار بووان لە ڕێ و ڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی ئەو سێ شەهیدە بەحرەینە هەروەها بە بەرز کردنەوەی دروشمگەلی نەمان بۆ ئەمریکا و نەمان بۆ ئیسرائیل تاوانەکانی بەکرێگیراوانی زلهێزانی جیهانی لە ناوچەیان شەرمەزار کرد .
بەرحرەین لە 14 فێڤریەوە شایەتی ڕاپەڕینی جەماوەری دژی ڕژیمی ئالی خەلیفەیە . خەڵکی بەحرەین خوازیاری ئازادی ، دامەزراندنی دادگەری و لەناو بردنی هەڵاواردن و هاتنە سەرکاری نیزامێکی هەڵبژێردراو لە وڵاتەکەیانن بەڵام ڕژیمی ئالی خەلیفە ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان لەو وڵاتە سەرکوت دەکات .