عەراقچی ئەمریکا گەرەکیەتی کەشی زاڵ بە سەر بەرجام تێکبدات
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران بە باسکردنیی ئەم بابەتە کە تاران ڕازی نییە لە چلۆنایەتی جێبەجێکردنی بەرجام لە لایەن لایەنەکانی ترەوە وتی: " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا گەرەکیەتی کەشی زاڵ بە سەر بەرجام تێکبدات.
" سەید عەباس عەراقچی" جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران کە سەردانی لەندەنی کردووە ، لە وتوویژ لەگەڵ کەناڵی "پرێس تی ڤی"؛ هاوکات لەگەڵ هینانە ئارای ئەم بابەتە کە ئێران بە تەواوەتی بە گوێرەی بەرجام هەنگاو هەڵدەگرێت بەڵام لایەنی دیکە بە تەواوەتی بە پێی ئەرکەکانیی ناجووڵێتەوە وتیشی: کردەوەکانی ئەمریکا بووەتە هۆی وەبەر مەترسی کەوتنی بەرجام.
عەراقچی وتی: ئێران بەرامبەر نەهێشتنەوەی گەمارۆکان، پێملی بەرتەسک کردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی بوو، بەڵام دوژمنایەتیی داناڵد ترەمپ لەگەڵ بەرجام ڕێگانادات تا ئێران بتوانێ لە قازانج و بەرژەوەندیی ئابووری ئەم ڕێککەوتننامەیە سوود ببات.
جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکرد: ئەوروپاییەکان دەبێ سەرنج بدەنە نیگەرانیی ئێران بەرامبەر بەرجام وبەم کێشەیە ڕابگەن.
ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک( بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە ." داناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە دوای تێکدانیی بەرجامە ، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە .