ڕۆحانی : ئێران ئاڵاهەڵگری جەماور سالاریی لە ناوچەدایە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، گەلی ئێرانی بە ژیار چێکەر ، ڕاهینەری ژیارەکان و پێشەنگی جەماوەرسالاری زانی لە ئاست ناوچە دا .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ماڵپەری ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی ،"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی شەممە لە ڕێ و ڕەسمی کۆتایی سی و یەکەمین کۆرە جەژنیی نێو دەووڵەتی خوارەزمی ، بە باسکردنی ئەم بابەتە کە ئێرانی گەورە بە درێژایی میژوو سەرچاوەی ژیار ، عیلم و زانست بووە ، وتی: زانکۆ بەردەوام لە گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان دا ڕۆڵی سەرەکی بووە و هەیەتی.
ڕۆحانی بە دەربڕینی ڕەزامەندی لە ئامادە بوون لە کۆری خاوەنانیی عیلم و هەڵبژاردەکانی کۆرە جەژنی نێو دەوڵەتی خوارەزمی ، وتی: ئێران وڵاتێکە کە لە دوو برگە دا پێش لە ئیسلام و پاش ئیسلام ڕۆڵی بە بایخی بووە لە وەبەر هێنان و گەشەی عیلم و بەدیهێنان و ڕاهێنانی ژیاری مرۆڤانی دا .
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتیشی: پێش لە ئیسلام لە ئێرانی کەونارا خاوەنبیران، زانایان، هۆنەرمەندان، نژیار ڤانان و زانایان بە خولقاندنیی ژیارێکی شیاوی ململانێ لەگەڵ ژیارە گەورە و کەوناراییەکانی ئەو سەردەمانە وەکوو مێسر، چین ویونان، وڵاتی ئێرانیان کردە نوێنگەی ئەندێشە ، قسە، بەرنامە و ناوەندەکانی زانستی پایەبەرز لە ئاست جیهانی ئەو سەردەمە دا .
ڕۆحانی لەمەڕ لێکدانەوەی برگەی دووهەم و دوای ئیسلامیش وتی: بەڵام ئیسلام نەک تەنیا پەیرەوانی خۆی بانگ دەکرد بۆ فێر بوونی عیلم و زانست ، بەڵکوو ئەم قۆتابخانەیە بە فەرمان دان بە خوێندن دەستپێکرا ئیسلام ئایینێکە کە سەریەتی بەخشیوە بە عیلم و زانست و سەریەتیشی پێئەداتەوە .
سەرۆکی هێزی بەڕێوە بەرایەتیی ئێران بە ئاماژە بە وەی ئیسلام جەختدەکاتەوە کە ناکرێ عیلم و زانست سنوور دار بکرێن ، بە ڕاشکاوی وتی: عیلم، عیلمە و بەستراوە بە شێوەی بیر کردنەوە و ئایدئۆلۆژیا نییە .
ڕۆحانی لە درێژەی وتەکانی دا بە باسکردنیی ئەم بابەتەکە سێهەمین برگە لە دەورگێرانی ئێران لە گۆڕەپانی وەبەرهێنانی عیلم و زانست و ژیار چێکردن دوای سەرکەوتنیی شۆرشی ئیسلامی دەستپێکراوە، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەتوانێ بە بەرنامەیەکی وردانە و کار وهەوڵی دوو ئەوەندە، بنیاتنەریی ژیارێکی مەزن بێت .
سەرۆکی هێزی بەڕێوە بەرایەتی ئێران جەختیکرد: ئێران یەکەمین وڵاتی ناوچەکەیە کە لە دیمۆکراسی و جەماوەرسالاری کەڵکی گرتووە و لە بەڕێوە بردنیی هەڵبژاردنەکان دا پێشەنگە و نموونە و سەرچەشنی حکومەتی جەماوەرسالاری دینی ئاراستەی جیهان کردووە .