بۆمبارانیی مۆڵگەی داعش لە باکووری کەرکوک لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئێراقی
فڕۆکە جەنگییەکانیی سوپای ئێراق لە درێژەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژە ترۆریستی خۆی، مۆڵگەی ترۆریستانی داعش یان لە باکووری کەرکوک بۆردومان کردووە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتیی سومەرییە نیوز، " ئەلمۆتەلیب نەجمەدین" لە بەرپرسانیی ستانی لە کرکووک وتی: ئەم بۆردەمانە لە نزیکیی گوندی "شانی شین" ئەنجام دراوە و فڕۆکە جەنگییە عێراقییەکان مۆڵگەی دیکەی داعشیان لە هێلی سنووری نێوان ناوچەکانی " ئاڵتون کۆبرا" و " ئەلدەبس" بۆردومان کردووە .
هیزەکانی بەسیجی جەماوەری (حەشدی شەعبی) و پۆلیسی فێدرالی عێراق لە رۆژی ڕابردوو(سێ شەممە) بە رۆیشتن بۆ ناوچەی " ئەلسەعدونیە"، لە حەویجە ئۆپەراسیۆنیی پاکتاوکردنیی ئەم ناوچەیە لە باشووری رۆژ ئاوایی ستانی کەرکوک (باکووری عێراق) لە پاشماوەکانی داعش دەستپێکردۆتەوە. بەر لەوە تاقمێک لە هێزەکانیی بەسیجی جەماوەری عێراق کەوتنە بەر پەلاماری ڕەشەکوژانی داعش لە "حەویجە" لە ستانی کەرکووک کە بوو بە هۆی کوژرانی ٢٧ کەس لە هیزەکانی نحیشدی شەعبی .
کەناڵی ئەلعالەم بە گێرانەوە لە سەرچاوە ئاسایشییەکانی عیراق ڕایگەیاند: ئێوارەێ سێ شەممە تەقینەوەیەک نزیک ناوەندی بازەرگانی "ئەلسەلام" ناوەندی کەرکوک ڕووی داوە .