قاسمی: گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بەرەو وڵاتانی بیانی بە بێ هیچ کێشەیەک بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i328747-قاسمی_گەشتە_ئاسمانییەکانی_ئێران_بەرەو_وڵاتانی_بیانی_بە_بێ_هیچ_کێشەیەک_بەردەوامە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت: هەموو گەشتەکانی ئێران بەرەو وڵاتانی بیانی لەوان ئەورووپا، بە بێ هیچ کێشەیەک و بە شێوەی ڕۆژانە بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2018 05:51 Asia/Tehran
  • قاسمی: گەشتە ئاسمانییەکانی ئێران بەرەو وڵاتانی بیانی بە بێ هیچ کێشەیەک بەردەوامە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت: هەموو گەشتەکانی ئێران بەرەو وڵاتانی بیانی لەوان ئەورووپا، بە بێ هیچ کێشەیەک و بە شێوەی ڕۆژانە بەردەوامە.

"بەهرام قاسمی" ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوە بە بڵاو بوونەوەی هەواڵی تووشی کێشە بوونی فڕۆکەی هەڵگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە مونیخ لە بواری پێگەیشتنی سووتەمەنیەوە وتی: ئەم مەسەلە شتێکی زۆر گەورە نەبوو، بەڵکوو لەبەر کورت بوونی ماوەی سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ مونیخ و بەرتەسک بوونی کاتی سەردانی محەممەد جەواد زەریف لە مۆسکۆ، کۆمپانییەکانی گەیاندنی سووتەمەنی لە فڕۆکەخانەی مونیخ بەرەوڕووی شک و گومان و درەنگخێزییەکی نەخوازراو بوونەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند: بە مەبەستی پێشگری بە سەرهەڵدانی کێشە لە سەفەری لێژنەی ئێرانی بۆ ڕووسیا و بەشداریی وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ھزرگەی "واڵدای" لە مۆسکۆ، بە هۆی بەدواداچوون و هەواهەنگییەک کە سەبارەت بەو کێشەی سووتەمەنیە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمان کرا، سووتەمەنیی پێویستی فڕۆکەی هەڵگری لێژنەی ئێرانی دابین کرا.