ئادار 01, 2018 09:38 Asia/Tehran
  • بەرز بوونەوەی نرخی بازرگانیی ئێران و چین تا ئاستی ٥٢ ملیار دۆلار لە ساڵ

جێگری وەیزری پیشەسازی، کانگە و بازرگانیی ئیران ڕۆژی چوارشەممە وتی: نرخی بازرگانیی ئێران و چین تا ئاستی ٥٢ ملیار دۆلار لە ساڵدا بەرز بۆتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سەید زیائەدین شوجاعی بورهان" ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی کرانەوەی "پاڤیۆن"ی ئێران لە شانگهایی چین بە ئاماژە بەوەی کە لە ساڵانی ئەمدواییەدا پێوەندییەکانی دوو وڵاتی چین وئێران زیاتر لە ڕابردوو پەرەی سەندووە وتیشی: ساڵی ٢٠١٧ بازرگانیی دوو لایەنەی تاران- پکەن گەیشتە هەژماری زیاترلە ٣٧ ملیاردۆلار کە لە چاو ساڵی ٢٠١٦ زیاتر لە ٢٠% گەشەی هەبووە.

"شوجاعی بورهان" بە ئاماژە بەوەی کە ئێران دووەم ئابووریی گەورەی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا وباکووری ئەفریقایە، راشکاوانە ڕایگەیاند: ساڵی ٢٠١٧ ڕادەی بەرهەمی ناخالسی ناوخۆیی ئێران بە پێی توانای کڕین بە ١.٥ تریلیۆن دۆلار مەزەندە کراوە.

بورهان بە ئاماژە بەوەی کە ئێران وەکوو ئەمنترین وڵاتی ناوچەی ڕۆژوای ئاسیا خاوەنی پێگەیەکی زۆر باشە بۆ راکێشانی سەرمایەی بیانی، داوای لە وەبەرهێنەران و سەرمایەدانەرانی چینی کرد سەرمایەکەیان لە بازاڕی ئێراندا بخەنە گەڕ.

پاڤیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەکوو پێشانگەیەکی هەمیشەیی بۆ بەرهەمە هەناردەییەکانی ئێران و تەکنۆلۆژیا نوێکان لە ڕۆژی چوارشەممەوە چالاکیی خۆی بە شێوەی فەرمی لە ناوچەی ئازادی شنگهایی چین دەست پێ کرد.

سەرپەیڤ