کەمالوەندی : ئێران لەماوەی کەمتر لە 48 کاژێر دەتوانێ بگات بە قۆناغی پیتاندنی لە سەدا بیست
وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە تەگبیری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەل و مەرجێکدا کە ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش بکشێتەوە، وتیشی: ئێران لەماوەی کەمتر لە 48 کاژێر دەتوانێ بگات بە قۆناغی پیتاندنی لە سەدا بیست.
بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلعالەم، بە دەربڕینی ئەمەی کە لەوەتەی داناڵد ترەمپ لە ئەمریکادا دەستەڵاتی گرتووەتە دەست هەنگاوی هاوبەش لاواز بووە، وتیشی:لە هەل و مەرجێکدا کە ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش بکشێتەوە، ئێران دەتوانێ لە ڕووی ئاست و ڕادەی پیتاندن و ژمارەی سانتریفوژ و بابەتەکانی دیکەوە بە خێرایی هەنگاو هەڵبگرێت.
بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاپۆرتی ناوەندی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی سەبارەت بە پێبەند بوونی ئێران بە هەنگاوی هاوبەش کە بۆ دەهەمین جار بڵاو بووەتەوەتیشی: ئێران بە گوێرەی پادمان و پاشکۆی دیاری کراو بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ دەکات.
بەهرۆز کەمالوەندی وتەبێژی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکیی ئێران هەروەها وێڕای ئاماژە کردن بە هەوڵی ئەورووپییەکان بۆ دانوستان لە بارەی توانایی موشەکیی ئێرانەوە پێی داگرت: ئەورووپا لەژێر گوشاری ئەمریکادا بابەتگەلێک دێنێتە ئاراوە کە هەڵبەت ئێران گەلێک جار ڕایگەیاندووە کە سەبارەت بە پرسی بەرگریکارانەی خۆی لەگەڵ کەس دا دانوستان ناکات.
ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و گرووپی پێنج کۆ یەک بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە چووەتە واری جێبەجێ کرانەوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی پێنج کۆ یەک بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنەدا تەگەرە دەنێتەوە.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، کەچی دنیا نەیاری ئەو هەنگاوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.