دیداری وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە لە گەڵ سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران
ئادار 05, 2018 13:10 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە ئەمڕۆ دوشەممە لە تاران چاوی کەوت بە سکرتێری گشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە و عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەم دیدارەدا لە بارەی پێوەندیی دوو قۆڵی و گرنگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان وتووێژیان کرد .
پرس و راوێژ لە بارەی رێگاکانی پەرەی پێوەندی دوو قۆڵی و بیرو ڕاگۆڕینەوە لە بواری گرنگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان لە تەوەرەکانی وتووێژی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە .