سەرۆکی موزەی لوور: شارستانیەتی ئێڕان کارتێکەری زۆری لەسەر شکڵ وتەشک گرتنی شارستانیەتی ئێستاکەی ئوروپا هەبووە
سەرۆکی موزەی لووری فەرانسە وتی: ژیارو شارستانیەت ومێژووی ڕابردووی ئێران کارتێکەری زۆری لەسەر شکل گرتنی شارستانیەتی ئێستاکەی ئوروپا هەبووە.
" ژان لوک مارتینز" سەرۆکی موزەی لوور فەرانسە ڕۆژی دوشەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا کرانەوەی پێشانگەی لووری لە تارانی بە وەبیر هێنانەوەی ئەمەکە بینای موزەی نیشتمانی ئێران لەلایەن " ئاندرە گدار" نژیاروانی فەرانسی گەڵاڵە ڕێژی وڕۆنراوە ڕایگەیاند : لە سەدەی نۆزدە گرێبەست گەلیک لە نێوان ئێران وفەرانسە بۆ گەشت وگەڕانی کەونارایی مۆرکرا. مارتینز بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە پێشانگەی " لوور لە تاران" بەرهەمی ڕێککەوتنی سەرۆک کۆمارانی ئێران وفەرانسە لە ساڵی دووهەزارو شازدەیە وتی: لەم پێشانگەیەدا بەرهەم گەلیک لە میسری کەونارا، ڕوم، بین النهرین وئاسه واری پاشایەتی فەرانسە دەبێنرێت. سەرۆکی موزەی لووری فەرانسە وتیشی: لە چوارچێوەی هاوکاریەکانی ئێران وفەرانسە ، لەبیست وهەشتی مارسیش پێشانگەیەک لە شوینه وارەکانی سەردەمی قاجاڕی ئێڕان لە فەرانسە بەڕێوە دەچێت کە بەرهەمەکانی ئەم پێشانگەیە لە کۆشکی گوڵستان وموزەی نیشتمانی ئێران هەڵبژێردراون. پەنجاو شەش بەرهەم لە موزەی لوور لە ئەمڕۆ دوشەممە یەکەمین جار داگری فرەتر لە پەنجا پەیکەرە، نەخشی بەرجەستە، هەوڕ، تابڵوی نەقاشی، چاپی بەردین وتەوریکی مەفرەخی بە کەتیبەی شای ئیسلامی ومەفرەخێک لە لورستان نومایش دەدرێن. پێشانگەی لوور لە تاران هەتا ڕۆژی پێنج شەممە هەشتی مارس درێژەی هەیە .