پیداگری هەمدیسانی ئامانو لەسەر پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام
بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە پیداگری لەسەر درێژەی پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام وتی ئاژانس بە هەموو شوێن وماڵپەڕەکانی بەرنیازی لە ئێران دەسڕەسی هەبووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، یوکیا ئامانۆ بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕۆژی دوشەممە لە بەیان نامەیەکدا لە کۆبوونەوەی دەسپێکرانی ئەنجومەنی بڕیاردەران وتی: ئاژانس فرەتر لە دووساڵە کە خەریکی تاقی کردنەوەو پیداچوونەوە بەسەر جێ بەجێ کرانی دروستی وادە وبەڵێنەکانی ئێران لە بەرنامەی کۆهەنگاوی هاوبەش بەرجامە. یوکیا ئامانۆ بە ئاماژەدان بە زەخت وگوشارەکانی ئەمریکا بۆ شکست دانی بەرجام وتی: شکستی بەرجام ، شکستێکی گەورە بۆ تاقی کردنەوەی ڕاستیانەی ناوڤۆکی وچەند لایەنە خوازی دەبێت. بەڕێوە بەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: ئاژانس بە ڕاستی ئازمایی خۆی لەبارەی بەلارێ دانەچوونی کەڵک وەرگرتن لە مادەی ناڤۆکی ڕاگەێندراو لەلایەن ئێران لە پێناوی پادمان درێژە ئەدات. ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی هەتا ئێستاکە لەهەموو نۆ ڕاپۆرتی ڕەسمی خۆی پێبەند بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجامی پشت ڕاست کردووەتەوە. بە پێی ئەمە ، ئەمریکا لەسەر پێبەند نەبوونی ئێران بە م ڕێککەوتنە پیداگری دەکات. ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆیەک " ڕوسیا ، چین ، بەریتانیا، فەرانسە ، ئەمریکا وئاڵمانیا " لە ژانێڤەری دووهەزارو شازدە جێ بەجێ کراوە بەڵام دەوڵەتی ترامپ لە پێناوی لە ناوبردنی ئەم ڕێککەوتنەیە.