ئادار 06, 2018 10:28 Asia/Tehran
  • پێداگریی لۆدریان لە سەر گەڕانەوەی پاوەجێی و ئاسایش بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین

"ژان ئیڤ لۆدریان" Jean-Yves Le Drian وەزیری دەرەوەی فەرانسا وتی: دەبێ خێراتر ڕێگایەک بۆ گەڕانەوەی پاوەجێی و ئاسایش بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بدۆزینەوە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا؛ "ژان ئیڤ لۆدریان" ڕۆژی دووشەممە پاش دیدار و وتووێژ لەگەڵ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تاران بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە باروودۆخی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین پێی داگرت: فەرانسا لە پێناو دیتنەوەی ڕێگاچارەیک بۆ گەڕاندنەوەی هێوری و ئاسایش بۆ ناوچە و دەرباز بوون لە چەق بەستوویی ، درێژە دەدات بە دانوستان لەگەڵ تاران.

وەزیری دەرەوەی فەرانسا سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە سەفەرێکی دوو ڕۆژە و لە سەرووی شاندێکی باڵاوە گەیشتە تاران.

"ژان ئیڤ لۆدریان" ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆمار، "محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوە و "عەلی شەمخانی" بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی ئێران دیداری کرد و لە دیدارەکانیدا پرسە دوەولایەنەکان، پرسەکانی ناوچە و جیهانی خستە بەر باس و لێکدانەوە.

مێدیاکانی فەرانسا ڕایانگەیاندووە کە گرینگرترین ئامانجی سەفەری وەزیری دەرەوەی فەرانسا بۆ تاران هەڵگیرانی هەنگاوە بەراییەکان بۆ سەفەری "ئیمانۆئێل ماکرۆن" ی سەرۆک کۆماری فەرانسا بۆ ئێران بووە.

سەرپەیڤ