سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گەییشتە کرماشان
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ سێ شەممە لە سەروبەندی دەست پێ بوونی ساڵی ١٣٩٧ی ھەتاوی بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکان و دیدار لەگەڵ خەڵکی ئەم ناوچانەو خستنەگەڕی پرۆژەی ڕێگای ئاسنی ڕۆژئاوای وڵات ، گەییشتە پارێزگای کرماشان.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەرکە گەییشتە فڕگەی نێونەتەوەیی کرماشان، لە لایەن بازوەند پارێزگارو ئایەتوڵڵا عولەما نوێنەری وەلیی فەقی لە پارێزگاکەو بەرپرسانی دیکەوە پێشوازیی لێ کرا.
بەسەر کردنەوەی ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکان و دیدار لەگەڵ خەڵکی ئەم ناوچانەو لێکدانەوەی ڕەوتی بنیات نانەوە، خستنەگەڕی پرۆژەی ڕێگای ئاسنی ڕۆژئاوای وڵات و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداریی پارێزگای کرماشان لەو بەرنامانەی سەرۆک کۆمارن لە گەشتەکەی بۆ کرماشان.
ھەروەھا بەشداری لە ئاھەنگی گەییشتنی ساڵی ١٣٩٧ی کۆچیی مانگی لە نێو ئاپۆڕەی بنەماڵە لێقەوماوەکانی بوومەلەرزەکەی کرماشان لەو بەرنامانەی دیکەی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم گەشتە یەک ڕۆژەیەی بۆ ڕۆژئاوای ئێرانە.