رۆحانی : بەهێزکردنی پێوەندی لەگەڵ دراوسێکان هەڵوێستی بنەمایی ئێرانە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێشەم بەر لە بە جێ هێشتنی تاران بەرەو عیشق ئاباد گوتی : سەردانی تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان لەسەر بانگێشتنی فەرمیی سەرۆک کۆمارانی ئەو دوو وڵاتە ئەنجام دەبێ و یەکێک لە ئامانجە گرینگەکانی حکومەتی ئێرانیش پێوەندی نزیک لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ یە .
حەسەن روحانی لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێراندا گوتی : پێوەندی ئێران لە گەڵ تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان لە ئاستێکی باش دایە و پتانسێلی زۆریش بۆ گەشەی پێوەنیدی هەموو لایەنە لە گەڵ ئەم دوو وڵاتەدا هەیە .
سەرۆکی ئێران وتیشی : لە سەردانی تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان لە بواری پرسی دوو قۆڵی ، ناوچەیی و نێودەوڵەتی و گەشەی پێوەندیی ئابووری و رۆشنبیری وتووێژ دەکرێ .
روحانی وتیشی : بابەتی ترانزیت و بەستنەوەی ئاوە باشووریەکانی ئێران بە ناوچەی ئاسیای ناوەندی و قەفقاز هەمیشە گرنگ بووە ، چونکە پێوەندی ئێران لە گەڵ ئاسیای ناوەندی و قەفقاز لە رێگەی تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجانە .
روحانی وتیشی : لە سەردانی تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان ، چالاکانی ئابووری ، بازرگانان و نوێنەرانی کەرتی تایبەتی ئێران ، تورکمانستان و کۆماری ئازەربایجان پێکەوە وتووێژ و لە بواری هاریکاریی کەرتە تایبەتیەکانی دوو وڵات پرس و راوێژ دەکەن .