ڕۆحانی : پەرەی پەیوەندی لەگەڵ تورکەمەنستان بۆ ئێران گرینگە
سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکەمەنستان وێڕای ئاماژە بە توانایی و لێهاتوویی دوو وڵات پێداگریشیان کرد لەسەر پێویستی هەوڵ لەپێناو گەشە هێزمەندی و پتەوکردنی هەمەلایەنەی هاوکاریەکانی نێوان تاران - عیشق ئاباد .
حەسەنی ڕوحانی ڕۆژی س ێشەمە لە دانیشتنێکی هاوبەشی شاندەکانی پلەبەرزی ئێران و تورکەمەنستان لە عیشق ئاباد وێڕای ئاماژە بە هاوکاریەکانی ئێران و تورکەمنستان لە بەشە جۆراوجؤۆەکاندا بە تایبەت وزە ،تڕانزیت و گواستنەوە ڕایگەیاند دەسپێکی ئوپڕاسیونی جێ بە جێکرانی هێڵی سێهەمی گواستنەوەی کارەبا لە ئێرانەوە بۆ تورکەمنستان هاوکاریە نوێیەکان لە حەوزەی نەوت و گازی دەریای خەزەر و دانی ئیمکانات لە پێناو گەشەی گواستنەوە لە نێوان دوو وڵات دەتوانێ هەنگاوێکی نوێ بێت لە هاوکاریە ئابورویەکانی نێوان ئێران و تورکەمنستان . سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی : ئێران و تورکەمنستان دەبێ کەڵک وەربگرن لە هاوبەشیە فەرهەنگی و مێژووییەکان لە پێناو گەشەی هاوکاریەکانی دوو لایەنە لە بەشە جۆراوجۆرەکان بۆ ێونە زانست لێکوڵینەوە و تەکنولوژیا پەیوەندیەکان و گەشتیاری . ڕوحانی هەروەها دوستایەتی ،نیار پاکی دراوسێیەتی و گەشەی پەیوەندی برایانە لە گەڵ تورکەمنستانی بۆ ئێران بە گرینگ زانی و وتی دانی ئیمگانات بۆپ ەڕەی گەشتیاری نێوان دوو وڵات دامەزراندنی فڕینی ڕاستەوخۆ ی تاران عیشق ئاباد و هاوکاری لە بواری گەشعی ئاسنە ڕێی لە پەرەی پەیوەندیەکانی دوو وڵات کاریگەرە . قوربانعەلی بەردی موحەمەد ئوف سەرۆک کوماری تورکەمنستانیش ئاماژەی کردە گەشەی هاوکاریەکانی تاران عیشق ئاباد لە بەشە جۆراوجورە سیاسی ئابووری بازەرگانی و فەر.هەنگی دا و وتیشی ئێران و تورکەمنستان لە زۆرێک لە پرسەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی بە تایبەت لە بواری ئاشتی و گەشەی جیهانی ڕوتنگەگەلێکی هاوبەشیان هەیە . سەرۆک کۆماری تورکەمنستان هەروە.ا گەشەی هاوکاریەکانی دوو وڵات لە بواری ئاسایشی وزە خەبات بە دژی مادە سڕکەرەکان و پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکانی بە گرینگ زانی و جەختی کرد هاوکاری ئێران و تورکەمنستان لە کەنارەکان و ئاوەکانی خەزەر . لە ناوچەکانی تایبەتی ئابووری دەبێ زیاتر لە ڕابردوو پەرە بستێنێ