رۆحانی: پەرەی هاوکاریی هاوبەشی نێوان ئێران و تورکمەنستان خواستی دوو گەلی هەردوو وڵاتە
سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران تورکمەنستانی بە وڵاتی دۆست و برای کۆماری ئیسلامیی ئێران پێناسە کردو پێداگریشی کرد کە دوو وڵات دەبێ لە بارستاو توانایی بەربڵاوی خۆیان لەپێناو پەرەی هاوکاری هاوبەش کەڵک وەرگرن و ئەمەش داخوازی گەلانی هەردوو وڵاتە.
حەسەن روحانی ڕۆژی سێ شەممە و د وای مۆرکرانی سێزدە بەڵگەی هاوکاری لەنێوان ئێران و تورکمەنستان لە عیشق ئاباد، وتیشی: ئێران و تورکمەنستان دوو وڵاتی دەسەڵاتدار لە بواری وزەن و لە وتووێژەکان بڕیار بدرێت کە هاوکارییەکانی خۆی لە م بوارە زۆرتر لە ڕابردوو پەرە پێ بدات .
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی : تورکمەنستان و ئێران وەک دوو دەروازەی گرینگ بۆ ئاسیای ناوەندی و ئاوەکانی ئازادی باشوو دەتوانن ترانزیتی ناوچە هاسان بکەن .
رۆحانی هەروەها بە ئاماژەدان بە کردنەوەی پردی سەرەخس و دەوری ئەو پردە لە قوڵتر بوونی هاوکاری بازرگانی وتیشی : بە لابرانی گرفتەکانی هاوپێوەند بە گەیاندن و گواستنەوە، هاوکارییەکانی دوو وڵاتیش زۆرتر لە ڕابردوو هاسان دەبێت و بواری چالاکی بەربڵاوتر لە بەشەکانی تایبەتی دوو وڵات خۆش تر دەبێت .
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی کردە پرسەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و وتی : سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ڕێگەکانی سەقام و هێوری ناوچە وتووێژی لەسەر کرا و بە ڕێککەوتنی باشی دوو وڵات دەکرێت ئاستی هاوکارییەکانی ئێران و تورکمەنستان زۆرتر لە ڕابردوو پەرەی پێ بدرێت .
قوربان قولی بەردی محەممەدئوف سەرۆکی تورکمەنستانیش لەم ڕێ وڕەسمەدا وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی وڵاتەکەی مکۆڕە پێوەندی لەگەڵ تاران لە هەموو بوارەکان پەرە پێ بدات وتی ک مۆرکردنی سێزدە بەڵگەی هاوکاری هاوبەش لە پێناو بەرژەوەندییەکانی دوو گەلی ئێران و تورکمەنستانە و بە جێبەجێ کرانی ئەم ڕێککەوتننامەیە، هاوکاری دوو وڵات لە هەموو گۆڕەپانەکان زۆرتر لە ڕابردوو پەرە دەستێنێ .