سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران گەیشتە باکۆ
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوانیوەڕۆی چوارشەممە بۆ ئەنجامدانی سەردانێکی فەرمیی لە کۆماری ئازەربایجان گەیشتە باکووی پێتەختی ئەو وڵاتە .
حەسەن روحانی لەم سەردانەدا کە لەسەر بانگێشتنی ئیلهام عەلی ئێف سەرۆکی کۆماری ئازەربایجان ئەنجام دەبێ ، لە گەڵ ئەودا دیدار و سەبارەت بە پرسی دوو قۆڵی و ناوچەیی و نێونەتەوەیی وتووێژ دەکات .
بەڕێوەچوونی دانیشتنی شاندە باڵاکانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمارانی دوو وڵات، ئیمزاکردنی بەڵگەنامە و لێکگەیشتنامەی هاریکاری لە لایەن بەرپرسانەوە ، ئامادەبوون لە کۆبوونەوەی هاوبەشی ئابووریی ئێران و کۆماری ئازەربایجان و وەگەڕخستنی گەڵاڵە و پرۆژە هاوبەشەکانی دوو وڵات لە بەرنامەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەردانی باکوون .
بەر لەوە حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی سێشەممە گەیشتە عیشق ئاباد و دوای دانوستانی چڕوپڕ لە گەڵ قوربانعەلی بەردی مەحەمەدۆف سەرۆکی تورکمانستان ، لە دانیشتنی هاوبەشی شاندە باڵاکانی دوو وڵاتدا ئامادە بوو و رێکارەکانی پەرەپێدانی پێوەندیی و هاریکاری تاران عیشق - ئابادی تاووتوێ کرد .
ئیمزاکردنی 13 بەڵگەنامەی هاریکاری لە لایەن بەرپرسانی باڵای ئێران و تورکمانستان بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماران و سەردانی شاری مێژوویی و ئایینی مەرڤ لە بەرنامەکانی دیکەی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەردانی تورکمانستان بوو .