پێشوازی فەرمی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان لە ڕوحانی و دەسپێکی وتووێژە دوولایەنەکان لە باکۆ
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەشێوەی فەرمی لەلایەن " ئیلهام عەلی ئۆف "ی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بە فەرمی پێشوازی لێکرا .
حەسەنی ڕوحانی و ئیلهام عەلی ئوف " ڕۆژی چوارشەمە دوای مویقای نیشتمانی ئێران و کۆماری ئازەربایجان لە یەکەکانی تەشریفات سانیان بینی و پاشان شاندە پلەبەرزەکانی هاوڕێان بە یەکتر ناساند . دوای ڕێ و ڕەسمی پێشوازی فەرمی وتووێژە دوولایەنەکانی سەرۆک کۆمارانی ئێران و ئازەربایجان و شاندەکانی پلە بەرزی دوو وڵات دەسپێکرا . لە پەراوێزی وتووێژەکانی سەرۆک کۆماران و پاشان شاندەکانی پلە بەرزی ئێران و ئازەربایجان چەن بەڵگەی هاوکاریش مۆر دەکرێت. سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران دوانیوەڕۆی چوارشەمە بۆ ئەنجامدانی سەفەری فەرمی بۆکۆماری ئازەربایجان گەیشتتە باکوو . بەرلەوەش سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشەمە گەیشتە عیشق ئاباد و دوای وتووێژەکانی چڕو پڕ لە گەڵ قوربانعەلی بەردی موحەمەد ئوف سەرۆک کوماری تورکەمنستان لە دانیشتنی هاوبەشی شاندەکانی پلە بەرزی دوو وڵات ئامادە بوو و ڕێکارەکانی پەرەی پەیوەندی و هاوکاریەکانی تاران عیشق ئابادی لێکدایەوە . واژۆی 13 بەڵگەی هاوکاری لە لایەن بەرپرسانی پلە بەرزی ئێران و تورکەمنستان لە بەردەم سەرۆک کۆماران و سەردانی لە شاری ئاینزایی و مێژوویی " مەڕڤ " لە بەرنامەکانی دیکەی سەرۆک کوماری ئیسلامی ئێران لە سەفەری بۆ تورکەمنستان بوو .