ئێران و ڕوسیا بۆ هاسانکاری کاروباری ڤیزا لەنێوان دوو وڵات وتووێژیان کرد
باڵوێزی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا سەبارەت بە هاسانکاری ڤیزا بەمەبەستی هاتووچۆی هاووڵاتیانی دوو وڵات وتووێژیان کرد .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئیرنا؛ "مەهدی سەنایی" بالوێزی ئێران لە ڕوسیا و " یوگنی ئیوانۆف" جێگری کۆنسولی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەر وەها لەبارەی پرسەکانی هاوپیوەند بە هاوکارییەکانی کۆنسولی بیرو ڕایان گۆڕیوە.
باڵوێزی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە سەر پێویستی پەرەی هاوکارییەکانی کۆنسولی ڕێک وپێک لەگەل پرۆسەی بەپەلە و ڕوو لە گەشەی پێوەندیی دوو لایانە جەختیان کرد.
پێویستی بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەکانی کارناسی، دامەزراندنی کۆنسولگەری نوێی و هەنگاوەکانی ئۆپەراسیۆنی لەمەر مسۆگەر کردنی ئامانجەکانی ئابووری هاوبەش و چارەسەرکردنی مەسەلەکانی ئێرانیەکانی دانیشتووی ڕوسیا لە وینەی پرسەکانی دیکەی وتووێژ و ڕێککەوتنی باڵوێزی ئێران و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بوو. سەرۆک کۆمارانی ئێران و روسیا ساڵی پار لە درێژەی سەفەری "حەسەن رۆحانی" بۆ مۆسکۆ ، ١٤ بەڵگەنامەی هاوکاری لە وان ڕێککەوتننامەی هەڵوەشێندرانی ڤیزای گەشتیاری گرووپی یان ئیمزا کرد کە قۆناخەکانی ئیداری جێبەجێبوونی خەریکە ئەنجام ئەدرێت.