ڕۆحانی: هاوکاریکارا و کاریگەر لەگەڵ جیهان لە سیاسەتە بنەماییەکانی ئێرانە
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ، هاوکاری سازەندە لەگەڵ دراوسێکان وجیهانی لە سیاسەتەکانی بنەمایی ئێران ناوبرد.
حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی سێشەممە لە دیداری نەورۆزانەی کۆڕیک لە وەزیرانی، پارێزگاران وبەرێوەبەرانی دەزگاکانی بەڕێوەبەرایەتی وتی: لە هاوکاری کردن لەگەڵ دراوسێکان وجیهان ، بێ گومان بەرژەوەندی وقازانجی زۆرتری گیری ئێران دەکەوێت وئەم سیاسەتە بە تایبەت لەساڵی پشتیوانی لە بەرەهەم وکاڵای ئێرانی، فرەترلەجاران پێ وشوێن دەگیردرێت. ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی دەسپێکی ساڵی هەزاروسێسەدونەوەدو حەوت کۆچی هەتاوای ،ساڵی نوێ بە ساڵی " پشتیوانی لە کاڵای ئێران ناودێر کرد. ڕۆحانی ، بەهێزکردنی هیواوشادابی لە ناوکۆمەڵگە وبەدی هێنانی کەش وهەوای باشتری بۆ کارو بەرهەم هێنان لەساڵی " پشتیوانی لە کاڵای ئێرانی " بە ئەرک وبەرپرسایەتی قورسی هەموو بەرپرسانی ئێرانی ژماردوو وتی: دەوڵەت لە بواری بەدی هێنانی کاروپیشە وبەرەنگاربوونەوەی هەژاری هەتا بنەبەڕکردنی ، هەنگاوی بەبایخی هەڵگرتووە وئەم هەنگاوانە لە ئەمساڵدا بەگوڕتر دەبێت.