سەرتیپ حاتەمی : ڕێگاچارەی ئاسایشتی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناڤین دەبێ ھەر لەم ناوچەیەش دا دابڕێژرێت
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران پێی داگرتووە: ئەو ڕێگاچارە ئاسایشتیانەی کە لە دەرەوەی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین دیاری دەکرێن، سەرناگرن و جێگای قەبووڵ نین و دەبێ ھەر ڕێگاچارەیەک لە ئاراستەی دابین کردنی ئاسایشتی ناوچەکەوە، ھەر لێرەش دابڕێژرێت.
ئەمیری سەرتیپ ئەمیرحاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە ھەر لە سەرەتای گەییشتنی بە ڕووسیا بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی ئاسایشتیی مۆسکۆ، بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەو ڕێگاچارەگەلەی کە لە دەرەوە بۆ ئاسایشتی ناوچەکە بەتایبەتی لە پەیوەندی لەگەڵ سووریا دیاری کراوە سەری نەگرتووە، وتیشی: ئەو ڕێگاچارە ئاسایشتیانەی کە لە دەرەوەی ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین دیاری دەکرێن، لە بەر نەناسینی شوناس و ماکی دامەزراوە ناوچەییەکان و ھەروەھا وێک نەھاتنەوەی لەگەڵ بەرژەوەندیی گەلانی ناوچەکە سەر ناگرن.
ئەمیری سەرتیپ ئەمیرحاتەمی وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: دوو ھاوپەیمانی بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم لە ناوچەکەدا پێک ھات کە ھاوپەیمانییەکیان سەربە تەوەرەی خۆڕاگرییە کە بە ئامانجی پشتگری کردنی سووریا خەباتێکی ڕاستەقینەی دژی تیرۆریستان گرتە بەرو توانی تاقمی تیرۆریستی داعش بشکێنێ و ھاوپەیمانییەکەی دیکەش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا بوو کە دووفاقانە جوڵایەوەو لەو شوێنانەی کە بەرژەوەندییەکانی ھەڵیدەگرت، جڵەوی تیرۆریستانی دەگرتە دەست.
سەرتیپ حاتەمی ھەروەھا بەدەربڕینی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی ئاسایشتیی مۆسکۆ ، ڕوانگەکانی خۆی ڕوون دەکاتەوە، وتیشی: لە دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی ڕووسیاش ھاوکاریی دووقۆڵی لە بواری سەربازی دا ڕەچاو دەکرێت.
حەوتەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی ئاسایشتی سبەینێ چوارشەممە بە ئامادە بوونی وەزیرانی بەرەڤانی ، سەرۆکانی ئەرکان و فەرماندەرانی باڵای سەربازی و بەرەڤانی و بەرپرسانی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی سەر بە زیاتر لە ھەشتا وڵاتی جیھان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە مۆسکۆدا بەڕێوە دەچێت.