پێشوازی ئەردوغان لە سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران
"حەسەن رۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کە بۆ بەشداریی لە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی سەرانی ئێران، ڕوسیا و تورکیا لەبارەی سوریا سەردانی ئانکارای کردووە، رۆژی چوار شەممە لە لایەن "ڕەجەب تەیب ئەردوغان" سەرۆک کۆماری تورکیا وە پێشوازی لی کرا.
دوای رێ وڕەسمی پێشوازی، دیداری دوو قۆڵی ڕۆحانی و ئەردوغان سەرۆک کۆمارانی ئێران و تورکیا بەڕێوە دەچێت و سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، دیداری دوو قۆڵی دیکەشی لەگەڵ "ویلادیمیر پوتین" سەرۆک کۆماری ڕوسیا دا دەبێت.
دوای بەڕێوە چوونی چاوپیکەوتنەکانی دوو قۆڵی، ڕۆحانی، پوتین و ئەردوغان لە کۆبوونەوەی سەرانی ئێران ، ڕوسیا و تورکیا بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانیی سوریا و لەبارەی ڕیگاکانی بەڕێوە بردنی تەبایی نامەکانیی دانیشتنی ئاستانە و هەروەها سەرانی سی وڵات لە سوچی دا بەشداری دەکەن.
"محەممەد جەواد زەریف" ،"سرگئی لاڤرۆف" و "مەولوود چاووش ئۆغلوو" وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا و ڕوسیایش لەم دانیشتنە دا ئامادە دەبن.
سەرۆک کۆمارانی ئیسلامی ئێران، ڕوسیا و تورکیا پێش لەمە لە ٢٢ نۆڤەمبەری ٢٠١٧ لە شاری سوچی ڕوسیا دانیشتنیکیان لە بارەی سوریا دا بەڕێوە برد.
دانووستانەکانی ئاستانەیش لە ژەنیڤەری ٢٠١٧ لە سەر دەسپێشخەری کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکاری ڕوسیا و تورکیا ، بەمەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سوریا دەستپێکراوە.