وەزیری بەرەڤانیی ئێران: هێزی بیانی دەبێ سووریا بە جێ بڵێن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i333128-وەزیری_بەرەڤانیی_ئێران_هێزی_بیانی_دەبێ_سووریا_بە_جێ_بڵێن
وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هیزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئەو هێزانەی بە بێ ڕەزامەندنیی دەوڵەتی دیمەشق هاتوونەتە نێو سووریا دەبێ ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 05, 2018 07:36 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی ئێران: هێزی بیانی دەبێ سووریا بە جێ بڵێن

وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانی هیزە چەکدارەکانی ئێران وتی: ئەو هێزانەی بە بێ ڕەزامەندنیی دەوڵەتی دیمەشق هاتوونەتە نێو سووریا دەبێ ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.

ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرەڤانیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەنالی تەلەڤزیۆنیی ڕووسیا ئەلیەوم؛ ڕوو لە کاربەدەستانی تورکیا داوای لێ کردن نیگەرانی ئەمنییەکانی خۆیان لە باکووری سووریا ، لەگەڵ دەوڵەتی دیمەشق چارەسەر بکەن.

ئەمیر سەرتیپ "ئەمیر حاتەمی" هەروەها بە وشدار لە حاند ئەگەری تەشەنە سەندنی کێشە و قەیران لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەبەر سیاسەتەکانی واشینگتۆن، سیاسەتە ناوچەییەکانی ئەمریکای لە بواری سەرکوت کردنی داعش بە شکست هێناو زانی.

پێشتر؛ وەزیری بەرەڤانیی ئێران لە کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی مۆسکۆ، بە ئاماژە بە شکست هێنانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچە رایگەیاند: شکست هێنانی داعش بە مانای شکست هێنانی سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەیە؛ کەوایە دەبێ چاوەڕێ بین ئەم شکستە ببێ بە دەسپێکی خولێکی نوێی دوژمنایەتی لە ناوچەکەدا.

حەوتەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ئاسایشیی مۆسکۆ ڕۆژی چوارشەممە بە بەشداریی وەزیرانی بەرەڤانی، سەرۆک ئەرکانەکان، فەرماندەرانی باڵای سەربازی و بەرەڤانی و بەرپرسانی ڕێکخراوە نیودەوڵەتییەکانی پتر لە ٨٠ وڵاتی جیهان لە مۆسکۆ بەڕێوە چوو.