نیسان 07, 2018 17:26 Asia/Tehran
  • پێویستیی هەڵوێست گرتنی سەربەخۆی ئوروپا لەهەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پێنج کۆیەک

نوێنەری پێشووی بەریتانیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، وتی: هەڵوێست گرتنی سەربەخۆی ئوروپا لەهەمبەر بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) پێویستە.

پیتەر جنکینز نوێنەری پێشووی بەریتانیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، ئەمڕۆ شەممە لە دیمانە لەگەڵ هەواڵدەریی ئیرنا بەئاماژە بە گرینگایەتی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش یان بەرجام وتی: نەیاری سیاسەتی ئوروپایە بۆ بایکۆتی ئێران بەمەبەستی پێش گرتن بە چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

نوێنەری پێشووی بەریتانیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی هەروەها وتی: بەرنامەی ناڤۆکی و نیەتی ئێران لەوبارەوە، ئاشتیانەیە.

بەقسەی ناوبراو، ئێران بە ڕەفتاری یاسامەند و ئاوەزمەندانە لەهەمبەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی، قەدر و پلەوپێگەی زۆری بەدەست هێنا.

نوێنەری پێشووی بەریتانیا لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتیشی: حکومەتی ئەمریکا درێژە دەدا بە لەمپەردانان لەبەردەم ڕێککەوتنی ناڤۆکی.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیارە ١٢ی مای ٢٠١٨ بڕیارەکەی لەبارەی نوێکردنەوەی هەڵپەساردنی گەمارۆکان و درێژەی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕابگەیێنێ.

سەرپەیڤ