نیسان 07, 2018 19:38 Asia/Tehran
  • بروجیردی : ئێران هەتا کاتی بەهرەمەندبوون لە بەرجام ، لەم ڕیککەوتنە دا دەمێنێتەوە

سەرۆکی کومسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران پیداگری دەکات کە تاران بەپێی بەرژەوەندی خۆی ، لە بەرجام دایە و کاتێک ئەمریکا لەم ڕێککەوتنە بچێتە دەرێ، مانەوە لەسەرئەو ڕێککەوتن نامەیە ، ناتوانێ چی دیی ئارمانجەکان پێک بێنێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سەدا وسیما " عەلائەدین بروجیردی" لە کاردانەوە بە ئیدعا وبانگەشەکانی ئام دواییەی " نیکی هیلی" نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان لەمەڕ نەچوونەدەری ئێران لە بەرجام لەئەگەری چوونی ئەمریکا لەم ڕیککەوتنە بەهۆی درێژەی پێوەندی تیجاری لەگەڵ ئوروپا وتی: نیکی هیلی ناتوانێ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران چارەنوس دیاری بکات،. بروجیردی وتی: بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر جار ڕایانگەیاندووە کە بەپێی بەرژەوەندی نیشتمانی خۆیان بڕیار دەگرن وئەگەر بڕیار بێت لەگەڵ چوونە دەری ئەمریکا لە بەرجام بایکوتە کان گشت داگربێت، بەردەوامی بوونی کۆماری ئیسلامی لە وەها ڕیککەوتنێک ، ناتوانێ چی دیی ئارمانجەکان پێک بێنێت. سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران پیداگری کرد: گرینگ ترین مەبەستی بەرجام لابردنی بایکوتەکان بوو کەوایە ئەگەر هەمدیسان بایکوتەکان لەدژی ئێران دابسەپێت ، کۆماری ئیسلامی بە بڕانە لە بەرجام نامێنێتەوە. بروجیردی بە ڕاگەیاندنی ئەمە کە پێوەندی ئێران لەگەڵ ئوروپا پێوەندی سوننەتی ، کۆن وتەعریف کراوە وتی: هەتا ئەودەمەی کە بنەمایەک بەناوی بەرژەوەندی دوولایەنە بەسەر پێوەندیەکان دا زاڵ بێت، پێوەندی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئوروپایی تەنانەت ئەگەر بەرجام لەناوبڕوات ، دەپارێزرێت. ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک ئینگلیس ، فەرانسە ، روسیا ، چین ، ئەمریکا وئاڵمان، لە ژانێڤەری دووهەزارو شازدە جێ بە جی کراوە بەڵام دەوڵەوتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێ بەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵینی دەکات،.

سەرپەیڤ