بروجیردی: پەلاماری شیمیایی لە دومابۆتاوانبار کردنی دەوڵەتی سووریایە
سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران وتی: پەلاماری شیمیایی لە دومای سووریا لەلایەن تاقمە تیرۆریستەکانەوە بە مەبەستی تاوانبارکردنی دەمیشق ئەنجام بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر " عەلائەدینی بروجیردی" سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەمنیەتی نیشتمانی وسیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران لە بارەی هۆوهەگەری پەلاماری شیمیایی بۆسەر دومای سووریا دوای ئازاد کرانی غوتەی ڕۆژهەڵاتی وتی: پەلاماری شیمیایی ئەنجام دراو یەکەمین جار نیە کە لەلایەن تاقمە تیرۆریستەکانی بەر پشتیوانی ئەمریکا وئیسراییل وبەمەبەستی تاوانبار کردنی دەوڵەتی سووریا ئەنجام بووە. نوێنەری مەجلیسی شورای ئیسلامی ئێران وتی: پەلاماری شیمیایی لە سووریا ، کردەوەیەی رەزیلانەیە کە چەند جار ئەنجامبووە ومیدیا ئەمریکیەکانیش پشتیوانیان لیی کردووە، لەحاڵێکدایە کە سووریا لە ساڵانی سەرەتای ڕودانی قەیران کەرەسەوئامیرەکانی شیمیایی خۆی لە دەور دەرهێناوەو کارناسان وپشکێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی پشت ڕاستیان کردوەتەوە.
بروجیردی بە ئاماژەدان بە مەکە کردەوەی ناوبراوو تاوانە پاڵدراوەکان ، ئالقەیەکە لە زەنجیرە جەنایەتەکانی تیرۆریستەکان، وتی: بەسەرنج دان بە دۆخی باشی دەوڵەتی سووریا وبە پێی پێوەرو حیساباتی سیاسی وسەربازی هۆوهەگەر بۆ کەڵک وەرگرتن لەچەکە شیمیاییەکان لە ئارادانیە .
سەرچاوەکانی نێزیک بە تیرۆریستەکان ئیدعایان کرد ، فڕۆکە کانی سەربازی سوپای سووریا ، ئێوارەی شەممە، دومایان دایە بەر بومبارانی شیمیایی کە بەهۆیەوە حەفتاو پێنج کەس کوژران ودەیان کەسیش بریندار بوون.