نیسان 10, 2018 19:04 Asia/Tehran
  • عێراقچی : ئەمریکا ناتوانێ بەتەنیا لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بڕیار بدات

یاریدەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی هی حکومەتی ئەمریکا نییە کە بیەوێ هەربڕیارێکی لەسەر بدات.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران(ئیسنا) ، سەیید عەبباس عێراقچی یاریدری سیاسی وەزیراتی دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) هاوپێوەندە بە کۆمەڵگای جیهانی و هەموو ئەو وڵاتەنە کە دانوستانیان کرد، وتی: هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنێکی گرینگ و ڕووسیا لەلایەنە بەهێزەکانیەتی.

یاریدەری سیاسیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کە لەگەڵ کەناڵی ڕاشا تودەی وتووێژی کردووە، وتی: ڕووسیا لە لایەنە سەرەکییەکانی دانوستانە ناڤۆکییەکان لەگەڵ ئێران بوو و ئەوەندەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هی ئێرانە، هی ڕووسیاو باقی ئەندامانی پێنج کۆیەکیشە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک(ئینگلیز، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) ناسراو بەبەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش لەژانڤییەی٢٠١٦ـەوە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لەجێ بەجێ کرانی پەیمان شکێنی دەکات.

عێراقچی هەروەها بەئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی سووریا وتی: رژیمی زایۆنیستی لەهەوڵی تەشەناپێدانی کێشەو قەیران لە ناوچەیەو هەموو لایەنەکانی تێوەگلاو دەبێ لەحاند ئەو بابەتە زۆر هۆشیار بن.

یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: سەرکەوتنەکانی حکومەتی سووریا بەسەر تیرۆریستان و سەروەریی وباڵادەستیی دووبارەی لەسەر سەرزەوینەکانی ئەو وڵاتە، بێگومان بەزیانی دوژمنانی سووریا دەبێ و ئەوان ئەوپەڕی هەوڵیان دەدەن بۆ کێشەو قەیران نانەوەی دووبارەو تەشەنا پێدانی شەڕ وپێکدادانەکان.

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکانی تاران-مۆسکۆشی بەگرینگ زانی و وتی: ئەو پەیوەندییانە بواری جیاجیای وەک سیاسی، ئابووری وستراتژیک دەگرێتەوە.

سەرپەیڤ