ویلایەتی: هەنگاوی داتری بەرەی موقاومە، ئازاد کردنی ئیدلبە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i334286-ویلایەتی_هەنگاوی_داتری_بەرەی_موقاومە_ئازاد_کردنی_ئیدلبە
ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی بو شیکردنەوەی داهاتووی سوریا و چارەنووسی بەرەی موقاومە، وتی : هەنگاوی دواتر ئازاد کردنی ئیدلب لە باکووری ڕوژاوای سوریایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 07:22 Asia/Tehran
  • ویلایەتی: هەنگاوی داتری بەرەی موقاومە، ئازاد کردنی ئیدلبە

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی بو شیکردنەوەی داهاتووی سوریا و چارەنووسی بەرەی موقاومە، وتی : هەنگاوی دواتر ئازاد کردنی ئیدلب لە باکووری ڕوژاوای سوریایە.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی  ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون وتیشی :  ئازاد کردنی غووتەی ڕۆژهەڵاتی لە دەورووبەری دیمەشق سەرکەوتن بۆ هەموو بەرەی موقاومەیە.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی  ئامادەبوونی لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی  لە چوارچێوەی دیپلۆماسی موقاومە بووە  پێداگری کرد : گرینگایەتی ئازاد کردنی غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەمەدایە کە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا پێشتر وتبووی ، بناغەی سەرەکی تیرۆریستان لە  غووتەی ڕۆژهەڵاتییە.

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی، سەبارەت بە هۆی  ناکام مانەوەی تیروریستان لە غووتەی ڕۆژهەڵاتی دوای نیزیکەی حەوت ساڵ شەڕخوازی وتی :  هۆی سەرەکی  موقاومە،پاوەجێیی و ڕاوەستانی خەڵکی سوریا و بوێری و تەگبیری سەرۆکی سوریا بوو.

عەلی ئەکبەر ویلایەتی وتی : سوریا ئاڵقەیەکی گرینگی خۆڕاگرییە کە لە تاران دەستپێکراوە و بەغدا و دیمەشق  و بەیرووت و فەلەستین دەگرێتەوە، ئەم ئاڵقەی خۆڕاگرییە لەبەرامبەر دەست درێژکاریگەلێکە کە سەر بە ئیسرائیل و ئەمریکان.

ڕاوێژکاری ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامی لە کاروباری نێودەوڵەتی وتیشی:  تادێ  ئەگەری سەرکەوتنی بەرەی خۆڕاگری زۆرتر دەبێ و بەڕاستی ئەمریکا چارەیەکی دیکەی جگە لە چوونەدەر لە ناوچەکە نییە.