برووجردی: پەلاماری مووشەکیی سەر سووریا بۆ بەرەڤانی لە ئابڕوی لەکیس چووی ئەمریکا بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i334316-برووجردی_پەلاماری_مووشەکیی_سەر_سووریا_بۆ_بەرەڤانی_لە_ئابڕوی_لەکیس_چووی_ئەمریکا_بوو
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران، وتی: دەسدرێژکاریی ئەمریکا بۆسەر سووریا بەبیانووی پەلاماری شیمیایی، درۆیەکی ئاشکراو جۆرێک داکۆکی کردن لە ئابڕوی لەکیس چووی ئەمریکا لەمەڕ شکست هێنانە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە لەسووریایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 14, 2018 08:14 Asia/Tehran
  • برووجردی: پەلاماری مووشەکیی سەر سووریا بۆ بەرەڤانی لە ئابڕوی لەکیس چووی ئەمریکا بوو

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران، وتی: دەسدرێژکاریی ئەمریکا بۆسەر سووریا بەبیانووی پەلاماری شیمیایی، درۆیەکی ئاشکراو جۆرێک داکۆکی کردن لە ئابڕوی لەکیس چووی ئەمریکا لەمەڕ شکست هێنانە بەردەوامەکانی ئەو وڵاتە لەسووریایە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوێشەو هەینی بەکاتی خۆجێی بەبیانووی پەلاماری شیمیایی لە ناوچەی دوما لە نزیک دەمشق و تۆمەتبارکردنی حکومەتی سووریا لە هێرشە بانگەشە بۆکراوە، فەرمانی هێرش بۆسەر سووریا بێ ئیزنی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانی دەرکرد. پەلامارەکانی ئەمریکا بەهاوبەشیی فەڕانسەو بەریتانیا ئەنجامی گرت.

عەلائەدین برووجردی ئەمڕۆ شەممە لەدیمانەی لەگەڵ هەواڵدەریی مەجلیس، بەئاماژە بەوەی کە جاڕدەرانی هێنانەدی ئاسایش لە جیهان، خۆیان پێشێلکەری ئاسایشن و قەیران دەنێنەوە، وتی: ئەمریکییەکان بە سەرمایەدانانی بەرفراوان و هاوڕێ لەگەڵ هاوپەیمانە ئوروپایی وناوچەییەکانیان خۆیان بۆ گۆڕینی داڕشتی سیاسیی زاڵبەسەر سووریا بەرنامەڕێژیان کرد، بەڵام شکستیان هێنا.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەیی مەجلیسی ئێران وتی: پاش ئەوەی تیرۆریستان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی و دەورووبەری دەمشق چوونەدەر، شکستی دواتری ئەمریکا ڕووی داو ئەو وڵاتە بەجۆرێک هەوڵی دا ورەی تیرۆریستانی بەجێماو بەرز بکاتەوە.

برووجردی ، جەختی کرد: سەرکەوتنی سووریاو درێژەدان بە ڕێبازی موقاوەمە، ڕێگایەکی بێ گەڕانەوەیە و بە بەهێزتربوونی بەرەی خۆڕاگری، ئەمریکاو ڕژیمی زایۆنیستی ناتوانن بەئەنجامدانی کردەی منداڵانە، موقاوەمە لاواز بکەن.