لاریجانی : هێرشی سەر سوریا دڕندانە و بەپێچەوانەی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی بوو
سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامیی ئێران گوتی : هێرشی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسە بۆسەر سوریا دڕندانە و بەپێچەوانەی یاسا و ڕێسای نێودەوڵەتی بوو .
عەلی لاریجانی رۆژی یەکشەممە لە داینشتنی ئاشکرای مەجلسی شورای ئیسلامیی ئێراندا ، ئاماژەی کردە پەلاماری موشەکیی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسە بۆسەر سوریا و داخ و مخابنی دەربڕی لە داکۆکی کردنی هەندێ وڵاتی ئیسلامیی لە تەنیشت رژێمی زایۆنی لەم تاوانکاریە .
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وشداری دا بە سێ وڵاتی ئەمریکا و بەریتانیا و فەڕەنسە و لاگرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەوان و گوتی : پەرلەمانی ئێران ئەم هەنگاوە نایاساییە و هێرشە دڕندانەیە ئیدانە دەکات و وشداری ئەدات کە کاتی ئەم کارە دڕندەییانە نەماوە و ئەم جموجۆڵانە گەلی سوریا زیاتر لە جاران سوورتر دەکات لەسەر نەهێشتنی تیرۆریستان .
لاریجانی جەختی کردەوە : هۆکاری ئیدعای سێ وڵاتی رۆژاوایی لەمەڕ کەڵکوەرگرتنی حکومەتی سوریا لە چەکی شیمیایی ، سەرکەوتنی سوریا لە دەرکردنی ترۆریستان لە دەوربەری دمشق و پاکتاوکردنی ئەم ناوچەیە بوو ، کارێک کە وڵاتانی لاگری ترۆریستان باوەڕیان نەدەکرد لە ماوەیەکی کورتدا بکرێ .
لاریجانی وتیشی : سعودیەکان بەپێشکەش کردنی داراییەکانی گەلی خۆیان ، ئەمریکیەکانیان هاندا سوریا بۆردومان کەن تا بە خەیاڵی خۆیان بۆجارێکی دیکە تیرۆریستان بژێیننەوە .
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران وتیشی: بە داخەوە وڵاتانێک کە لە کۆڕ و کۆمەڵە نێودەوڵەتیەکاندا باسی یەکیەتی ئیسلامیی و مافی مرۆڤ دەکەن ، ژێربەژێر دەستێکیان لە دەستی تیرۆریستان دایە و بە دەستێکی دیکە ماڵ و سامانی خۆیان پێشکەشی سەرانی کوفر دەکەن تا هێر ش بکەنە سەر گەلانی ئیسلامی .