ساڵحی : پەلاماری مووشەکی بۆ سەر سووریا فەشەل هێنانی سیاسی ئەمریکای نیشان دا
سەروکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتی : پلاماری مووشەکی بۆ سەر سووریا فەشەل هێنانی سیاسی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نیشان دا .
عەلی ئەکبەری ساڵحی ڕۆژی دووشەمە لە کۆڕی پەیامنێراندا سەبارەت بە پەلاماری مووشەکی ئەمریکا بۆ سەر سووریا وتیشی : ئەو پەلامارە نیشانی دا ئەمریکا و بڕێک لە وڵاتانی ئوروپایی کە لە گەڵیدا هاوڕێیەتیان کرد دەستیان دایە جەنایەت بە بێ ئەوەی کە هۆیەکی مەنتیقیان بۆ ئەو کارە بێت . ئەمریکا هاوڕێ لە گەڵ فەڕانسا و ئینگلیز سەرلەبەیانی شەمە بە بیانووی پەلاماری کیمیایی لە دومای سووریا زیاتر لە 100 مووشەکی بەرەو ناوچە جۆراوجۆرەکانی سووریا هاویشت . سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران وتیشی : ئەو پەلامارە وەبیرهێنەرەوەی ڕوداوەکانی ئێراق لە ساڵی 2003 بوو کە " کالین پاول " وەزیری دەرەوەی ئەو کاتی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڵگەیەکی ڕادەست کرد و بانگەشەی کرد ئێراق لە نیجریە ئورانیومی کڕیوە و دەیەوێ بو ئامانجەکانی نائاشتیانە بەکاری بێنێ دوای دووساڵ ئاشکرا بوو کە ئەو بەڵگە ساختەیی بووە و ئەوە بوو بە ئابڕو چوونێکی سیاسی . ساڵحی بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە وتەکانیاندا دژبەیەکن وەبیریشی هێنایەوە ڕاستی و شۆناسی واقعی وڵاتانی پاوانخواز بۆ خەڵک ڕوون بووەتەوە و واقعیەتی سیاسەتی به رپرسانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا زاڵمانە و دڕندانەیە . سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی ئێران هەروەها بە وتنی ئەوەی کە هێندێک دەیانەویست ئێران بە دوژمنی عەرەب نیشان بدەن بەڵام دەرکەوت چ کەسانێک دوژمنی عەرەبن وتیشی بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ئیسرائیل کە دوژمنی عەرەبە و سەرزەوینی پیرۆزی عەرەبەکان و موسوڵمانەکانی داگیر کردووە وەلاناوە و دەستی دوستایەتیان بەره و ئیسرائیل درێژ کردووەتەوە بەڵام ئێران کە لە مەزڵووم لاگری دەکات مەحکووم دەکەن کە ئەو کارانە ئەنجامێکی نابێت .