موگرینی : ئوروپا دژی ئێران بایکوت دانانێ
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا بەرلە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەکێتیە ، وتووێژەکان سەبارەت بە دانانی بایکوتگەلی نوێ دژی ئێرانی ڕەت کردەوە
بە گوێرەی ڕاپوڕتی ماڵپەڕی پولیتیکو " فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا ڕۆژی دووشەمە بەرلە دانیشتنی وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەکێتیە لە لوکزامبورگ بە پەیامنێرانی وت : چاوەڕوانی هیچ بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە دانانی بایکوتی نوێ دژی ئێران نەبن . موگرینی وتیشی : سەبارەت بە ئێران چاوەڕوانی لاگری تەواو لە ڕێککەوتنی ناڤوکی ئێران بن . بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئوروپا جەختی کرد پاراستنی بەرجام بۆ ئووروپا گرینگە و وەزیرانی دەرەوەی ئەو یەکێتیە لە لوکزامبورگ جارێکی دیکە جەخت دەکەن لە سەر بەڵێنی خویان بو جێ بە جێ کرانی بە تەواوی بەرجام . موگرینی وتیشی : سێ وڵاتی ئوروپایی لایەنی بەرجام بریتی لە بریتانیا فەڕانسا و ئاڵمان ئەندامانی دیکە ئاگادار دەکەنەوە لە ئاکامی هەوڵەکان بە تایبەت لە پەیوەندی لە گەڵ دەوڵەتی ئەمریکا و درێژەی کار لە گەڵ ئێران بۆپاراستنی بەرجام .موگرینی جەختی کرد ئوروپا هەموو هەوڵەکانی خۆی بەکار دێنێ تا هەموو لایەنەکان پێبەندی جێ بە جێ کرانی بە تەواوی بەرجام بن . موگرینی وتیشی ئێران بە تەواوی پێبەندی بەڵێنە ناڤۆکیەکانی خۆی بووە و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییش لە هەموو ڕاپۆڕتەکانی خۆیدا ئەو بابەتەی پشت ڕاست کردووەتەوە . دوناڵد تڕەمپ سەروک کوماری ئەمریکا بڕیارە 12 مانگی مای بڕیاری خۆی لەمەڕ درێژ کردنەوەی هەڵپەساردنی بایکوتەکانی ناڤۆکی ئێران ڕابگەینێ .