نیسان 21, 2018 16:26 Asia/Tehran
  • ساڵحی: بێتوو ئەمریکا لە کۆهەنگاوی بکشێتەوە، بەجۆرێک ئامادەین کە بەرامبەرەکەمان سەرسووڕماو دەبێ

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: بێتوو ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) بچێتە دەر، کۆماری ئیسلامیی ئێران لەباری تەکنیکی تەواو ئامادەیە، بەجۆرێک کە لایەنەکە سەرسووڕماو دەبێ و ئەوە ئێغراق و زێدەڕەوی نییە.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، عەلی ئەکبەر ساڵحی ئەمڕۆ شەممە لەپەراوێزی کۆبوونەوەی هاوئەندێشی بەڕێوەبەرانی باڵای دەوڵەت، لەمەڕ ئامادەیی ئێران بێتوو ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش بکشێتەوە، پێی داگرت: هەرکات کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاربدات ئامادەیی هەیەو هیوادارین لایەنی بەرامبەر ئاوەزمەندانە بجوڵێتەوە.

ناوبراو لەبارەی هاوکاریی لەگەڵ ئیتریش وتی: هاوکاری لەگەڵ ئیتر بەردەوامە بەڵام ئەویش لەو بەدئەخلاقییانەیە کە شایەتی هەین.

ئیتر بریتییە لە؛ ڕێئاکتۆری تاقیکردنەوەی گەرما ناڤۆکیی نێودەوڵەتی ، پرۆژەیک کە بەئەندامەتی سی و چوار وڵات(لەپاڵ یەکێتی ئوروپا) لە سی و یەک ساڵ لەمەوبەرەوە کاری خۆی دەسپێکردووەو بڕیارە یەکەم ڕێئاکتۆری گەرما ناڤۆکیی جیهان لە باشووری فەڕانسە دروست بکات.

ساڵحی سەبارەت بە نەخۆشخانەی ناڤۆکیش وتی: کاروباری نەخۆشخانەی ناڤۆکی باش دەچێتەپێش و بەشی زۆری کارە دیزاینکراوەکان ئەنجامی گرتووەو هیوادارین ئەمساڵ، کارەکان بەسەرەنجامێک بگەن.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران لەبارەی بوومەلەرزەی ئەم دواییەی بوشەهریش وتی: هێزگەی ئەتۆمیی بووشەهر لە بوولەرزەی ٥.٩ ریشتەریی پێنج شەممەی١٩ی ئاڤریل هیچ زیانێکی نەدیتووەو ئەو هێزگەیە بۆ بوولەرزەی لەوەش بەهێزتر دیزاین کراوە.

سەرپەیڤ