نیسان 23, 2018 16:46 Asia/Tehran
  • زەریف: ئوروپا دەبێ ترەمپ هان بدات پێبەندی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بێت

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پێی داگرت:

مەحەممەد جەواد زەریف ئەمڕۆ دووشەممە لەپەیامێکی لەپەیجەکەیدا لە توئیتەر نووسی: قسەکانی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەبارەی ئێران لەمەڕ ئەوەی کە گەڵاڵەیەکی دووهەم لەدەستدا نییە لەبارەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ، ڕاستە.

سەرۆک کۆماری فەڕانسە رۆژی یەکشەممە لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی فەکس نیوزی ئەمریکا، بەئاماژە بەوەی کە پاریس بەرنامەی بەدیلی بۆ هەنگاوی هاوبەش نییە، داوای لە ئەمریکا کرد لە ڕێککەوتنەکەدا بمێنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەگوێرەی یاسای پەسەندکراوی کۆنگرێسی ئەو وڵاتە هەتا بەرواری ١٢ی مای٢٠١٨ مۆڵەتی هەیە هەتا لەبارەی درێژەی هەڵپەساردنی گەمارۆ ناڤۆکییەکانی ئێران بڕیار بدات. ترەمپ خوازیاری گۆڕانی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بووەو وشداریی داوە، ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە نەگۆڕێ، ئەمریکا لێی دەکشێتەوە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.

سەرپەیڤ