داوای ڕێکخراوی نەتەوەکان لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی
سەرۆکی بەشی کۆنترۆڵی چەکئامێری ڕێکخراوی نەتەوەکان پێش دەس پێ بوونی وتووێژی نێوان سەرۆک کۆمارانی فەڕانسەو ئەمریکا لە واشنگتۆن، خوازیاری پێبەندبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش بوو بەو ڕێککەوتنە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕۆیتەرز، ئیزومی ناکامیتسو سەرۆکی بەشی کۆنترۆڵی چەکئامێری ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەی پەیمانی قەدەغەی پەرەی چەکە ناڤۆکییەکان هیوای خواست، هەموو لایەنەکانی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج کۆیەک، پێبەندی جێ بەجێ کران و پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە لەدرێژماوەدا بن.
ئەو لێدوانانە تەنیا بەمەودای چەند حەوتە لە گەیشتنی دوامۆڵەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ "گۆڕێن یان هەڵوەشان"ی ڕێککەوتنی ناڤۆکی هاتەئاراوە.
ڕووسیاو چین هاوڕێ لەگەڵ یەکێتی ئوروپا جەختیان کردووە لەسەر پێویستیی جێ بەجێ کرانی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
بەپێی راپۆرە ڕاگەیێندراوەکان، بڕیارە لە بەرنامەی دانوستانی ئەم حەوتەی ئانگێلا مێرکل سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان و ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەگەڵ ترەمپ ڕێککەوتن کراوە لەسەرهەڵوێستی یەکگرتووی یەکێتی ئوروپا لەمەڕ پێویستیی جێ بەجێ کرانی هەنگاوی هاوبەش وەک سەنەدێک و پشت ڕاست کراوە لە بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان پێداگری لەسەر بکرێ.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا.