نیسان 23, 2018 18:51 Asia/Tehran
  • عێراقچی: ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانوستانی دووبارەی لەسەر ناکرێ

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران بەئاماژە بەوەی کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دانوستانی دووبارە هەڵناگرێ، پێی داگرت: ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە لەبەین بچێ، بەرپرسانی ئێرانی ئامادەن ئەوەی وا بەگوێرەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی قەدەغە کراوە، ئەنجام بدەن.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ دووشەممەی هەواڵدەریی فارس، سەید عەبباس عێراقچی کە رۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو(١٩ی ئاڤریل) سەردانی ئۆسلوی کردبوو، لە دیمانە لەگەڵ رۆژنامەی ئافتن پۆستنی نەرویژ لەبارەی پێشێلکرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) لەلایەن ئەمریکاوە، وتی: ئێران ئامادەیە بەرنامەی ناڤۆکی خۆی دووبارە دەس پێ بکاتەوە.

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەگەر ئەمریکا لە هەنگاوی هاوبەش بکشێتەوە، یەک لەو کۆڵەکانە لەبەین دەچێ و پاشان گشت ڕێککەوتنەکە نابوود دەبێ.

عێراقچی وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی لە دە ڕاپۆردا پێبەندبوونی ئێران بە بەڵێنیەکانی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پشت ڕاست کردۆتەوە، بەڵام ئەوە لەکاتێکدایە کە سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەڕەشەی چوونەدەر لەو ڕێککەوتنە دێنێتەگۆڕێ.

یاریدەری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی کارایی هەبێت، دەبێ پاوەجێ و پێش بینی کراو بێ و ئەو پرسە بۆ نەرویژی و کۆمپانیا بیانییەکان کە هۆگری سەرمایەنانەوە لەئێرانن، پێویستە.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک(بەریتانیا، فەڕانسە، ڕووسیا، چین، ئەمریکاو ئاڵمان) لە ژانڤییەی٢٠١٦وە جێ بەجێ کراوە بەڵام حکومەتی ئەمریکا وەک یەک لە ئەندامانی ئەو گرووپە هەردەم لە جێ بەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکا. دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا خوازیاری گۆڕانی ڕێککەوتنەکە بووەو وشداریی داوە، ئەگەر ئەو ڕێککەوتنە نەگۆڕدرێ، ئەمریکا لێی دەکشێتەوە.

سەرپەیڤ