ڕووبەڕوو بوونەوەی ڕووسیا و چین بۆ پێداچوونە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i335660-ڕووبەڕوو_بوونەوەی_ڕووسیا_و_چین_بۆ_پێداچوونە_لە_ڕێککەوتنی_ناڤۆکی_ئێران
وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و چین ڕایانگەیاند ڕووبەڕوو دەبنەوە لە گەڵ هەر هەوڵێک بە مەبەستی پێداچوونەوە لە ڕێککەوتنی ناڤوکی ئێران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 24, 2018 07:30 Asia/Tehran
  • ڕووبەڕوو بوونەوەی  ڕووسیا و چین بۆ پێداچوونە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران

وەزیرانی دەرەوەی ڕووسیا و چین ڕایانگەیاند ڕووبەڕوو دەبنەوە لە گەڵ هەر هەوڵێک بە مەبەستی پێداچوونەوە لە ڕێککەوتنی ناڤوکی ئێران .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  ئیسپوتنیک ، سێرگێیی لاوروڤ  وەزیری  دەرەوەی  ڕووسیا  لە پرێس کۆنفڕانسێکدا  لە پێکەن وتی  ڕووسیا هەڵسەنگاندنی  بە توندی نەرێنی هەیە سەبارەت بە پەلاماری مووشەکی  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر سووریا و ئەو پەلامارەی بە پێشێلکرانی ئاشکرای مافی نوێنەتەوەیی دەزانێ . وانگ یی  وەزیری دەرەوەی چینیش لەو کونفڕانسەدا  وتی  پێکەن  لە گەڵ هەر جۆرە کەڵک وەرگرتن  لە زۆر لە پەیوەندی نێونەتەوەیی و هەر کردەوەیەک بە بێ پشت ڕاست کردنەوەی  ڕێکخراوی  نەتەوەکان نەیارە . وانگ یی  وتیشی :   چین  و ڕووسیا وەک  ئەندامی هەمیشەیی  ئەنجومەنیی  ئاسایش بەرژەوەندی و هەڵوێستی  هاوبەشیان هەیە و لە هەمبەر دوخی جیهانی بە تایبەت قۆناغی هەنووکەیی  مەترسیگەلی نوێ و هەڕەشەگەلی کۆن و نوێ دژی ئاسایشی نێونەتەوەیی   هەستی بەرپرسایەتی  و بە پێی   ڕێزگرتنی بەرانبەر و پێویستی پاراستنی ئاسایشی نێونەتەوەیی ڕەفتار دەکەن .