گوتاربێژی نویژی هەینی ئەمڕۆی تاران: گەلی ئێران چل ساڵە بەرامبەر بە سێستمی پاوانخوازدا هێزمەندانە ڕاوەستاوە
گوتاربێژی نویژی هەینی ئەمڕۆی تاران لەکاردانەوە بە هەوڵەکانی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆکی ئەمریکا بۆ تێکدانی بەرجام بەڕاشکاوی وتی: گەلی مەزنی ئێران چل ساڵە بەرامبەر کردەوەی دەستدرێژکارانەکانی سیستمی پاوانخواز بۆوێنە ئەمریکا هێزمەندانە ڕاوەستاوە .
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵنێری دەرەوەی سنووری؛ حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین سەید" محەممەد حسەین ئەبوو تۆرابی فەرد" ، لە خوتبەکانیی ئەم حەوتەی نویژی هەینی تاران، وتیشی نزام پاوانخواز لە چوار دەهەی ڕانردوو بە ڕەویشتی جۆر بە جۆر لە وان داسەپاندنی شەڕ، بایکۆت و گوشاری سیاسی بە دوای زەبردان لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا بووە بەڵام سەرنەکەوتووە.
خەتیبی نوێژی جۆمعەی تاران، وتیشی: ڕەفتارەکانی دوژمنکارانە و پەیمانشکێنییەکانی ئەمریکا لە بوارە جۆر بە جۆرەکان لە وان بەرامبەر بەرجام بووەتە هۆی ئەمەی خەڵک و بەرپسانی نزامی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکەوە بەم هاودەنگییە بگەنەوە کە ئێران دەبێ شەریکانیی لە نێوان وڵاتانیی جێ متمانە هەڵبژێرێت.
حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین سەید" محەممەد حسەین ئەبوو تۆرابی فەرد" ، بەڕاشکاوی وتی گەلی ئێران هیجکات پاڵی بە نزامی پاوانخواز نەداوەو و ناشیدات.
ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پینج کۆیەک (بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین، ئەمریکاو ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ جێبەجێکراوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لەمەر جێبەجێکردنەوەی بەرجام پەیمانشکێنی دەکات.
"دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستەکانی لایەنەکانی دیکەی بەرجام، بەرنامەی هەنگاوی هاوبەشی وەک ڕێککەوتنیکی سامناک زانیوە و خوازیاریی تێکدانیەتی، بەڵام جیهان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەی سەرۆکی ئەمریکایە .