وەزیری دەرەوەی ئێران بەرەو مسکۆ کەوتە ڕێ
نیسان 28, 2018 04:03 Asia/Tehran
موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشداری لە دانیشتنی سێ قۆڵیی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و روسیا و تورکیا سەرلە بەیانی ئەمڕۆ بەرەو مسکۆ کەوتە ڕێ .
بە پێی راپۆرتی ئیدارەی گشتیی دیپلۆماسیی میدیایی وەزاڕەتی دەرەوە ، وەزیرانی دەرەوەی ئێران و روسیا و تورکیا بەرلەوەش بە شێوەی سێ قۆڵیی لە بارەی سوریا راوێژیان کربوو .
وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵاتی ئێران و روسیا و تورکیا 16 ی مارسی 2018 ش لە ئاستانەی پێتەختی کازاخستان بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا کۆببوونەوە .
کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک یەکێک لە وڵاتانی کارتێکەری ناوچەکە بە دوای چارسەرەیی قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین لەوان قەیرانی سوریا لە رێگەی وتووێژ و سیاسی بووە .
سەرپەیڤ