نیسان 28, 2018 18:49 Asia/Tehran
  • نەوبەخت : مل نادەین بە هیچ بایکوتێک لەدژی بەرژەوەندیەکانی کۆماری ئیسلامی

وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: مل نادەین بە هیچ بایکوتێک لەدژی بەرژەوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ هەموویان بەربەرەکانێ دەکەین .

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ شەممەی یانەی هەواڵنێرانی گەنج " محەممەد باقری نەوبەخت " وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەکاردانەوە بە بریک لە هەواڵەکان کە ئوروپیەکان بە ئەمریکیایان وتووە لە \ئەگەریی نەچوونە دەر لە بەرجام،  ، بایکوت گەلیک لە دژی ئێران دادنین  وتی: ئوروپیەکان لە گشت کۆبوونەوەکان لە سەر پێبەندبوونیان بە بەرجام پیداگریان کرد وهیچکام لە بایکوت گەلیک کە بە هۆی پەیمان نامەی بەرجام هەڵپەسێردراوە یا هەڵوەشاوەتەوە ، هەمدیسان ناگەڕیننەوە کە هەتائێستاکە بەم جۆرە بووە. وتەبێژی دەوڵەتی وتی: ئەگەرئوروپیەکان یا ئەمریکیەکان بیانوگەلیکیان لەسەر مژارەکانی تر هەبێت ، بەبڕانە سەبارەت بەوانە کردەوە پێشان ئەدەین . ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆ یەک " ئینگلیس ، فەرانسە، ڕوسیا ،چین ، ئەمریکا وئاڵمان" لە ژانێڤەری دووهەزارو شازدە جی بەجێ کراوە، بەلام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە یەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێ بەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵینی دەکات. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە بانگەشەی ئەمەکە ڕیککەوتنی ناڤۆکی تەنیا بەرژەوەندی ئێران دابین دەکات، خوازیاری گوڕانی ناوەڕۆکی بەرجام لە پێناو بەرژەوەندی واشنتۆنە. هەرلەم پێناوەدا، ترامپ دوازدەی ژانێڤەر هەڵپەساردنی بایکوتەکانی ناڤۆکی ئێرانی درێژ کردەوە ، بەڵام شەرت ومەرجێک لەوان گوڕانی بریک دەقی بەرجام ، دەسڕاگەیشتن بە ماڵپەڕەکانی سەربازی وبایکوتی موشەکی ئێران بۆ ڕاگیرانی وڵاتەکەی لە بەرجام ڕاگەیاند وتی: ئەگەر کۆنگرە وئوروپا ئەم شەرت ومەرجە بەدی نەهێنن ، لەکاتی دوایی دا دوازدەی مای هەڵپەساردنی بایکوتەکان درێژ ناکاتەوە ولەبەرجام دەچێتە دەرێ. 

سەرپەیڤ